ئه‌حمه‌د ئه‌بوڕیشه، سه‌رۆكی كۆنگره‌ی سه‌حوه‌ی عێراقی، رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو ئالنگارییه‌كانه‌وه په‌ناگه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بووه، كه پێشتر هه‌ستیان به سته‌م كردووه و ناكرێت گله‌ییان لێبكرێت.
شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌بوڕیشه، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: “هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو ئالنگارییه‌كانه‌وه په‌ناگه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بووه، كه پێشتر هه‌ستیان به سته‌م كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پارێزگاری كراون”.
له تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی درووسكردنی بڕیاری عێراقییه، تا ئێستا ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، له چوارچێوه‌ی ناسنامه‌ی عێراقیبوون ده‌ربچن، بۆیه گونجاو نییه گله‌یی له حكومه‌تی هه‌رێم بكرێت، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی دوێنێی راده‌ست بكردبا، كه به‌شێكیان ئه‌مڕۆ له حكومه‌تن.