نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئێریک شۆڤالیێ باڵیۆزی نوێی فەرەنسا لە عێراق کرد

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئێریک شۆڤالیێ باڵیۆزی نوێی فەرەنسا لە عێراق کرد

i

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە (26ی ئەیلوول/ سێپتێبه‌ری 2021)، پێشوازی لە ئێریک شۆڤالیێ، باڵیۆزی نوێی فەرەنسا لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی فەرەنسا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا. سەرۆکی حکومەت، ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان کرد و سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی فەرەنسای کرد لە گەلی کوردستان لە قۆناغە جیاوازەکاندا.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی فەرەنسا کرد
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی فەرەنسا کرد

باڵیۆزی فەرەنسا، وێڕای ئاماژەدان بەو گەشەپێدانە ئابووری و ئاوەدانییەی لە هەرێمی کوردستان هەستی پێکردووە و ستایشکردنی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خواستی وڵاتەکەشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێم دەربڕی.

پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *