نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرکردەیەکی باڵای حکوومەت ڕێفراندۆم ستراتێجیترین هەنگاوی کورد بوو

سەرکردەیەکی باڵای حکوومەت ڕێفراندۆم ستراتێجیترین هەنگاوی کورد بوو

یاریدەدەری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، ریفراندۆم ستراتیجیترین هەنگاوی چارەنووسسازی گەلی كورد بوو لە مێژوودا، رۆژێك دێت بەرهەمەكەی دەچنینەوە، ئەو رۆژەش زۆر دوور نییە.

ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، ریفراندۆم ستراتیجیترین هەنگاوی چارەنووسسازی گەلی كورد بوو لە مێژوودا، بە رێبەرایەتی سیمبۆلی كوردایەتی و نیشتمانپەروەریی سەرۆك بارزانی، كە زۆربەی هێزە سیاسییە نیشتمانپەروەرەكان لەگەڵیدا بوون و بانگەشەیان بۆ دەكرد.

حەملان دەڵێت، ریفراندۆم بەری رەنجی خوێنی شەهیدان و قوربانیانی ئەنفال و هەڵەبجەی شەهیدە، دەرئەنجامی شۆڕشە یەك لە دوای یەكەكانی مێژووی كورد بوو، تنۆكی ئارەقی خەبات و ماندوویەتی پێشمەرگە و میلەتی كوردە، رۆژێك دێت بەرهەمەكەی دەچنینەوە، ئەو رۆژەش زۆر دوور نییە.

رۆژی 25ی ئەیلوول 2017، لە باشووری كوردستان ریفراندۆم بۆ جیابوونەوەی كوردستان لە عێراق ئەنجام درا، تێیدا 93%ی خەڵك بە بەڵێ بۆ جیابوونەوە لە عێراق دەنگیان دا.

بەپەلە

مەسرور بارزانی: هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زیانی بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق هەیە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە وەزیری كارەبای عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت، کە هێرشکردنە سەر …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *