نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / كارێكی تیرۆرستی په‌كه‌كه‌ دوو پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بووه‌ چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك بریندارن

كارێكی تیرۆرستی په‌كه‌كه‌ دوو پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بووه‌ چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك بریندارن

له‌ دۆڵی‌ “نه‌قابا” له‌ شاره‌دێی‌ نه‌هلی‌ سه‌ر به‌ ئاكرێ‌، سێ‌ بۆمبی‌ چێنراوی‌ په‌كه‌كه‌ ته‌قینه‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ شه‌هید و بریندار بوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ به‌رپرس راگه‌یاندووه‌، له‌ دۆڵی “نه‌قه‌با” له‌ شاره‌دێی‌ نه‌هلێ سه‌ر به‌ شارۆكه‌ی‌ ئاكرێ‌ سێ بۆمبی چێندراوی په‌كه‌كه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌دا ته‌قینه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ ئه‌و بۆمبانه‌وه‌ دوو پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ تریش بریندارن.

یه‌كه‌مجار نییه‌ بۆمبی‌ چێنراوی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان ده‌ته‌قێته‌وه‌ كه‌ بووه‌ته‌ هۆی‌ شه‌هید و برینداركردنیان، له‌ماوه‌ی‌ رابردوو زیاتر له‌ پێنج پێشمه‌رگه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ شه‌هید بوون.

په‌كه‌كه‌ گرووپێكی‌ چه‌كدارییه‌ له‌ سنووره‌كانی‌ كوردستان هه‌ن و وه‌ك به‌ڵا به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه‌ ده‌بینرێن.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *