
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق یه‌كه‌م حزبه و زۆرترین كورسیی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی لایه، ئه‌و لاو و قوتابیانه‌ش کە بۆ یه‌كه‌م جاره به‌شداریی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌كه‌ن، به‌ڵێن ده‌ده‌ن ده‌نگیان بۆ كاندیدانی پارتی بێت.
شه‌هرام فازڵ، کە بۆ یه‌كه‌م جاره ده‌توانێت له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شداری بكات، ڕاگه‌یاند: “خۆشحاڵم كه یه‌كه‌م جارمه به‌شداریی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌كه‌م و بێگومان له ڕۆژی 10/10ی ئه‌مساڵ بۆ هەڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەنگم بۆ كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بێت، چونكه پارتی خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی خوێنی شه‌هیدان و ئەو به‌ڵێنانه‌یه کە به خه‌ڵكی كوردستانی داوه، بۆیە داوا له تاك به تاكی خه‌ڵكی كوردستان و به تایبه‌ت چینی لاوان ده‌كه‌م، به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بکه‌ن كه پێوه‌ندی به چاره‌نووسی خه‌ڵكەوە هه‌یه”.
ئەو هەروەها ڕوو له لاوان ده‌كات و پێیان ده‌ڵێ: “پارتی وەک حزبی یه‌كه‌می كوردستان و عێراق ده‌مێنێته‌وه و خاوه‌نی ئه‌و به‌ڵێنانه‌یه كه به ئێمه‌ی لاوان و قوتابیانی داوه له ڕابردوو و له ئێستاشدا، پارتی له ڕێگه‌ی ڕێكخراوه‌كانی یه‌كێتیی لاوان و قوتابیانه‌وه، گرنگیی زۆری به لاوان و قوتابیان داوه و ده‌یدات، پارتیش له هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا له ڕووی ئیدارییه‌وه ده‌سه‌ڵاتدار بووبێت، كێشه‌ی لاوانی چاره‌سه‌ر كردووه و هه‌لی كاری بۆ ڕه‌خساندوون”.
سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین، قوتابیی قۆناغی یه‌كه‌می زانكۆ له به‌شی زانسته سیاسییه‌كان، ڕایگه‌یاند: “یه‌كه‌م جارمه به‌شداریی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌م و ده‌نگ به پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ده‌م، به بڕوای من وه‌ك قوتابییەك به‌هێزبوونی پارتی، به‌هێزبوونی كوردستانه، هه‌ر كات پارتی به‌هێز بووبێت، چه‌ندین ده‌ستكه‌وت بۆ گه‌له‌كه‌مان به‌ده‌ست هاتووه، ئاینده‌ی قوتابیان و لاوانیش له به‌هێزبوونی به‌رده‌وامی پارتیدا ده‌بینم، داهاتوومان وه‌ك لاوان و قوتابیان به‌ستراوه‌ته‌وه به پارتییه‌وه”.
گوتیشی: “پارتی هەر لەگەڵ دامەزراندنییەوە، گرنگییەکی ته‌واوی به لاوان و قوتابیان داوه و، بارزانیی نه‌مر فه‌رموویه‌تی لاوان و قوتابیان شوورای پۆڵایین و سه‌ری ڕمن بۆ پاراستنی كوردستان، پارتی گرنگی به پێگه‌یاندنی لاوان و قوتابیان ده‌دات تاكو كادری پێشكه‌وتوو له هه‌موو بواره‌كان پێبگه‌یه‌نێت بۆ به‌رده‌وامیدان به پێشكه‌وتنه‌كانی وڵات له هه‌موو سیكته‌ره‌كان، بۆیە داوا له لاوان و قوتابیان ده‌كه‌م ده‌نگ به كاندیده‌كانی پارتی بده‌ن”.
هاوکات، ڕه‌وه‌ند فارووق، کە لاوێكی قه‌زای سه‌یدسادقە، لای خۆیه‌وه گوتی: “ڕێبازی پارتی و بارزانی، ڕێبازی باوك و باپیرانمانه و ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و ڕێبازه به‌رده‌وام ده‌بین و ده‌نگمان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیده‌كه‌یه‌تی له سنووری بازنه‌ی 3، ده‌شزانین پارتی دڵسۆزی میللەتە، بۆیه به‌رده‌وامین له‌سه‌ر ڕێبازی پارتی و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش وه‌ك لاوان ده‌نگمان بۆ پارتییه”.
دەشڵێ: “پارتی توانیویه‌تی له سنووری دهۆك و هه‌ولێر خزمه‌تگوزاریی زۆر گه‌وره پێشكه‌ش به خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه بكات و هه‌لی كار بۆ لاوان ده‌سته‌به‌ر بكرێت، بۆیە داوا ده‌كه‌ین لاوان له‌سه‌ر سندووقی ده‌نگدان ده‌نگ به پارتی بده‌ن تاكو خزمه‌تگوزاریی گشتی بۆمان جێبه‌جێ بكرێت و هه‌لی كار له ڕێگه‌ی كۆمپانیا گه‌وره‌كانه‌وه بۆ لاوان بڕەخسێندرێت”.