هه‌ژار مه‌حمود سه‌رۆكی رێكخراوی رۆشنبیری و داكۆكی كرێكارانی بیانی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئێمه سه‌یرانه گه‌شتێكمان بۆ ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی بیانی بۆ ناوچه‌ی گه‌شتیاری قه‌زای دوكان رێكخست، كاتژمێر 6:00ی ئێواره هه‌مو كرێكاره‌كانمان گه‌یاندوه‌ته‌وه سلێمانی، به‌ڵام كاتژمێر 9:00ی ئه‌مشه‌و، له كافتریایه‌ك له شه‌قامی سالم، دو كرێكاری هیندی و نیپاڵیه‌ك بوه‌ته شه‌ڕیان.
وتیشی، “له‌ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه كرێكارێكی نیپاڵی برینداربوه و ئاسه‌واری چه‌قۆ به‌جه‌سته‌یه‌وه‌یه، هه‌رچه‌ند برینه‌كه‌ی گه‌وره‌یه به‌ڵام تا ئێستا دۆخی ته‌ندروستی جێگیره و له‌ژێر چاودێری پزیشكدایه”.
باسی له‌وه‌شكرد، هێزه ئه‌منیه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌و روداوه ده‌ستپێكردوه و كرێكاره هیندیه‌كه‌یان ده‌ستگیركردوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی دو نه‌ته‌وه‌ی جیاوازن تا ئێستا هۆكاری شه‌ڕه‌كه نه‌زانراوه و دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان ورده‌كاریه‌كه‌ی ده‌خرێته‌ڕو.