
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕای گه‌یاند، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان فه‌رمانی پێكردووین ئاو بۆ هه‌موو ماڵێكی هه‌ولێر له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا دابینبكرێت و نابێت خه‌ڵك بێ ئاوبێت.
به‌هۆی وشكه‌ساڵی و له‌كار كه‌وتنی ئاوی سه‌ره‌كی هه‌ولێر به‌شێكی گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شاره چه‌ندین ڕۆژه بێ ئاون، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی خه‌ڵكی لێكه‌وتوه، حكوومه‌تیش بڕیاریداوه به زوترین كات كێشه‌ی كه‌م ئاوی چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕای گه‌یاند، مه‌سروور بارزانی له‌سه‌ر هێڵه له‌گه‌ڵمان فه‌رمانی كردووه له‌ماوه‌یه‌كی زۆر نزیك كێشه‌ی بێ ئاوی ماڵ به‌ماڵی هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بكرێت.
پارێزگاری هه‌ولێر زیاتر ده‌ڵێ، هیچ لێپرسراوێكی ئاو له هه‌ولێر نابێت بخه‌وێت تاكو ئه‌ك ماڵی هه‌ولێر بێ ئاوبێت، بۆیه هه‌ر ئه‌مڕۆ چه‌ند بیرێك ئاو لێده‌درێت و بیره‌كانی تریش نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه، تاكو چاره‌سه‌ر كردنی بنه‌ڕه‌تی ته‌واوه‌تی كێشه‌ی ئاو به‌ته‌نكه‌ر ئاو بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه دابینده‌كه‌ین كه بێ ئاون.