مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی نێوده‌وڵه‌تی گه‌نجان پیرۆز ده‌كات.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی نێوده‌وڵه‌تی گه‌نجان پیرۆز ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (12ی ئاب/ ئۆگست)، به رۆژی “نێوده‌وڵه‌تی گه‌نجان” له رۆژمێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستنیشان كراوه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌و بۆنه‌یه‌وه، له رێی هه‌ژماره‌كانی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له تۆماره‌كه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌ك پێزانینێك بۆ رۆڵی گه‌نجانی كوردستان له بنیاتنانی وڵاته‌كه‌یان، جێده‌ست و توانای گه‌نجانی له بواره‌كانی زانستی، هونه‌ر، وه‌رزش و رۆشنبیری و دابینكردنی ئاسایش و ئارامی بۆ خه‌ڵكی كوردستان خستووه‌ته به‌رچاو و ئاماژه‌ی به كاریگه‌رییان كردووه.
یه‌كێكی دیكه له‌و بوارانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له تۆماره‌كه‌دا ئاوڕی لێداوه‌ته‌وه، رۆڵی گه‌نجانه له پاراستنی كۆمه‌ڵگه و خۆپارێزی له په‌تای كۆرۆنا، كه به گوێره‌ی ئاماری فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی په‌تاكه له هه‌رێم تا ئه‌مڕۆ 5000 هه‌زار هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر تۆماره‌كه گه‌نجانی هه‌رێمی به “داهاتووی كوردستان” وه‌سفكردووه.
رۆژی نێوده‌وڵه‌تی گه‌نجان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 1965 به بڕیاری كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی ژماره (2037/D20) گه‌نجانی به نوێنه‌ری ئاشتی و رێزگرتنی یه‌كتر و له‌یه‌كتێگه‌یشتنی نێوان گه‌لان ده‌ستنیشان كرد.
له ماوه‌ی 10 ساڵدا و تا 1975 كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی و ئه‌نجوومه‌نی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌رنجی له‌سه‌ر سێ بابه‌ت چڕ كرده‌وه، كه ئه‌وانیش به‌شداری و گه‌شه‌پێدان و ئاشتی بوون و داوایكرد، له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا پێگه‌یه‌ك بۆ گه‌نجان دیاری بكرێت.
له ساڵی 1979دا كۆمه‌ڵه‌ی گشتی به بڕیارێك ساڵی 1985ی به ساڵی نێوده‌وڵه‌تی گه‌نجان بۆ به‌شداری و گه‌شه‌پێدان و ئاشتی ناساند.
له 1985دا، كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به بڕیاری (40/14) ره‌زامه‌ندی له سه‌ر بنه‌ماكانی رێنوێنكار بۆ گه‌شه‌پێدانی پلان و چاودێری له بواری كاری گه‌نجان ده‌ربڕی.
له (كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2009)، به بڕیاری (64/134)، “ساڵی نێوده‌وڵه‌تی گه‌نجان”ی راگه‌یاند و بڕیاره‌كه له (10ی ئاب/ ئۆگستی 2010)، جێبه‌جێ كرا.
له بڕیاره‌كه‌دا داوا له حكومه‌تی وڵاتان، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، تاكه‌كان، كۆمه‌ڵه خۆجێیه‌كانی جیهان كرا، پشتیوانی له چالاكی خۆجێی و نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ن بۆ بره‌ودان به توانای گه‌نجان و هێنانه پێشه‌وه‌یان.
ساڵانه جیهان، له 12ی ئابدا یادی ئه‌و رۆژه ده‌كاته‌وه و كار بۆ بره‌ودانی زیاتر به توانای گه‌نجان.
له 1991دا، گه‌نجان له ڤیه‌ننا بۆ كۆبوونه‌وه‌ی خولی یه‌كه‌می كۆڕبه‌ندی گه‌نجانی جیهانی ئاماده‌بوون و له‌وێدا بیرۆكه‌ی رۆژێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گه‌نجان هاته ئاراوه.
له 1998دا رۆژی 12ی ئاب، وه‌ك رۆژی نێوده‌وڵه‌تی گه‌نجان بڕیاری له باره‌وه درا و دواتریش نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له خولی په‌نجاوچواره‌مینی خۆیدا و له (17ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 1999)دا پشتیوانی بڕیاره‌كه‌ی كرد.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌ریه‌ك له بواره‌كانی (فێركردن، به‌گه‌ڕخستن، برسێتی و هه‌ژاری، ته‌ندرووستی، ژینگه، دووركه‌وتنه‌وه له مادده هۆشبه‌ره‌كان، تاوان، چالاكی كاتی ده‌ستبه‌تاڵی، كچان و كوڕان، هاوبه‌شی، جیهانگیری، ته‌كنۆلۆژیای زانیاری و گه‌یاندن، ئایدز، گه‌نجان و ململانێ و په‌یوه‌ندی نێوان نه‌وه‌كان) گرنگترین ئه‌و بوارانه‌ن، كه پێویسته كاری زۆرتریان له ئاستی ناوخۆیی و جیهانی له‌سه‌ر بكرێت.