هه‌وڵه‌كانی پارێزگاری هه‌ولێر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی و كه‌می ئاو له‌شاره‌كه‌دا به‌رده‌وامه و رای گه‌یاند، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت هاوكاری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی كردووه.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رای گه‌یاند، بۆ چاره‌سه‌ری وشكه‌ساڵی له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕێك بودجه‌ی بۆ پارێزگای هه‌ولێر، ته‌رخانكردووه، جیا له‌وه‌یش مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، بۆ ده‌ربازبوون له ته‌نگژه‌ی وشكه‌ساڵی ته‌رخان كردووه.
هه‌رئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن كونسوڵخانه‌ی ئیمارات له هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تێكی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی ده‌ستی پێ كرد و یه‌كه‌م بیر له‌لایه‌ن ئه‌و كونسوڵخانه‌یه‌وه له قوشته‌په بیرێكی ئاوی پاك لێ درا.