نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارتی له‌ كه‌ركووك چوار نوسینگه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ینه‌وه‌

پارتی له‌ كه‌ركووك چوار نوسینگه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ینه‌وه‌

جێگری سەرۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك – گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، پارتی پێش كردنەوەی بارەگاكانی لە كەركووك، لەم رۆژانەدا نووسینگەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەكاتەوە.

دیاری حوسێن، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركوك – گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 10ی 8ی 2021، راگەیاند: “پارتی دیموكراتی كوردستان، پێش كردنەوەی بارەگاكانی لە كەركووك، بڕیاری داوە نووسینگەی تایبت بە هەڵبژاردنەكان بكاتەوە.”


دیاری حوسێن، ڕای گه‌یاند: ئێستە كە لە پێشوازیی پرۆسه‌ی هەڵبژاردنداین، كردنەوەی نووسینگەی هەڵبژاردن، پێش بارەگا گرنگترە، بۆ ئەوەی لەنێو جەماوەری خۆماندا دەست بە بانگەشە بكەین.

لەبارەی كاتی كردنەوەی نووسینگەكانی هەڵبژاردنه‌وه‌، ئەو بەرپرسەی پارتی باسی لەوە كرد، “نووسینگەكان بەپێی پێویست دەكەینەوە، ژمارەیان دیاری نەكراوە، بەڵام لە رۆژانی داهاتوودا دەكرێنەوە.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *