
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایگەیاند، پێداچونه‌وه‌ی ته‌واویان بۆ سه‌رجه‌م دۆسیه‌كانی فه‌رمانبه‌ران كردوه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك به ناشایسته‌یی پله‌كه‌ی به‌رز كرابێته‌وه یان ده‌رماڵه‌یه‌كی بۆ به‌سترا بێت، وه‌كو فه‌رمانبه‌ره‌كانی دیكه‌ی لێ بكرێت.
كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، “له ماوه‌ی دو ساڵی كاركردنمان له كابینه‌ی نۆیه‌م، له هه‌مو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان، هه‌وڵمانداوه كارنامه‌ی حكومه‌ت، تایبه‌ت به وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی جێبه‌جێ بكه‌ین.
سه‌باره‌ت به پێداچونه‌وه به دۆسیه‌ی كه‌مئه‌ندامان، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، وتی، “هه‌مو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان كار له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كه‌مئه‌ندامان ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ی كۆچی دواییان كردوه یان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم یان به ئه‌نقه‌ست خۆیان كردوه‌ته كه‌مئه‌ندام، ڕۆژانه ناوه‌كانیان له لیستی كه‌مئه‌ندامان ده‌سڕێته‌وه و به پێی یاسای ساڵی 2011ى كه‌مئه‌ندامان، پێویسته كه‌مئه‌ندام ناسنامه‌ی تایبه‌ت به كه‌مئه‌ندامانی هه‌بێت.
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی لەبارەی چاکسازییەوە وتی، “به پێی یاسای چاكسازیی له موچه و خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌ران، پێداچونه‌وه‌ی ته‌واومان بۆ سه‌رجه‌م دۆسیه‌كانی فه‌رمانبه‌ران كردوه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك به ناشایسته‌یی پله‌كه‌ی به‌رز كرابێته‌وه یان ده‌رماڵه‌یه‌كی بۆ به‌سترا بێت، وه‌ك فه‌رمانبه‌ره‌كانی دیكه‌ی لێ بكرێت”.