نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / یەكێتیی ئەورووپا تیمی خۆی بۆ چاودێری هەڵبژاردنەكان رەوانەی عێراق دەكات

یەكێتیی ئەورووپا تیمی خۆی بۆ چاودێری هەڵبژاردنەكان رەوانەی عێراق دەكات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیاند كە رێككەوتنێك لەبارەی چاودێریكردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەگەڵ یەكێتیی ئەورووپا، واژووكراوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە رێككەوتنەكە لەلایەن نزار خەیروڵڵا بریكاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لەگەڵ مارتن هوس باڵیۆزی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق، واژوو كراوە و هاتووە “رێككەوتنەكە لەسەر داوای كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق لەبارەی چاودێركردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەكانی پێشوەختە، واژووكراوە”.
راشیگەیاندووە كە بەپێی رێككەوتنەكە، یەكێتیی ئەورووپا تیمی خۆی بۆ چاودێری هەڵبژاردنەكانی پێشوەختە رەوانەی عێراق دەكات.
بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لە 10ی تشرینی یەكەمی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

بەپەلە

بە فرۆکەی بێفرۆکەوان ھێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک لە بەغدا و 2 سه‌ركرده‌ی كه‌تائیبی حزبوڵڵا كوژران

بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی عێراقی، لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی مەشتەلی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *