
مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نیگەرانی خۆی لە هێرشەکەی سەر خێزانێکی کوردی شاری کۆنیا لە تورکیا راگەیاند و دەڵێت: “چاوەڕێی به سزا گه‌یاندنی ئه‌نجامده‌رانی هێرشکە دەکەین”.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە په‌یامێكدا كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویتەر بڵاویكردووه‌ته‌وه، نووسیویەتی: “زۆر نیگەرانم لەو هێرشەی کراوەتە سەر خێزانێكی کورد لە کۆنیا، سەرەخۆشی قووڵی حکومەتەکەم بە کەسوکاری قوربانیان دەگەیه‌نم، پێشبینی دەکەم ئه‌نجامده‌رانی هێرشەکە بە سزای خۆیان بگەن”.
رۆژی هه‌ینی 30ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021، خێزانێكی كورد كه له 7 ئه‌ندامی پێكهاتبوو، له شاری كۆنیای توركیا، له‌لایه‌ن توركه نه‌ژادپه‌رسته‌كانه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و كۆمه‌ڵكوژكران.
عه‌بدولڕه‌حمان كارابولوت، پارێزه‌ری ئه‌و خێزانه كورده تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، دوای ئازادكردنی هێرشكاره نه‌ژادپه‌ره‌سته توركه‌كان له زیندان، جارێكی دیكه هێرش كرایه‌وه سه‌ر هه‌مان خێزان و ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه كورده‌یان كوشت، كه له حه‌فت كه‌س پێكهاتوون، له‌ناویان 3 ئافره‌ت هه‌بوون.
هه‌روه‌ها گوتی: “دوای كوشتنی ئه‌و 7 كه‌سه، هێرشبه‌ران ئاگریان له خانووی خانه‌واده كورده‌كه به‌ردا و ماڵه‌كه‌شیان سووتاند”.
