پاش ئه‌وه‌ی عه‌لی باپیر داوای له به‌رهه‌م ساڵح كرد هاوژین عومه‌ر كرد به ڕاوێژكار له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له ئێسته‌دا داوای كردووه سۆران عومه‌ریش بكاته ڕاوێژكاری خۆی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌ڵێ، عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری داوای له به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق كردووه سۆران عومه‌ر بكاته ڕاوێژكاری خۆی له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی،تاكو ئێسته به‌رهه‌م ساڵح وه‌ڵامی عه‌لی باپیر نه‌داوه‌ته‌وه، ئه‌و پرسه‌ش كێشه‌ی له ناو كۆمه‌ڵ دروست كردووه.
سه‌رچاوه‌كه زانیاری زیاتر ده‌دات و ده‌ڵێ، كێشه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی و بار لابوونی سۆران عومه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌ی پیاوی لاهوور جه‌نگی بووه، ئێسته جه‌نگی دۆخی خه‌راپه و له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات خستویانه‌ته خواره‌وه،عه‌لی باپیر ده‌یه‌وێت سۆران عومه‌ر له كوردستان بڕوات.
ئا: کاروان خدر حسن