نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / گوتەبێژی حکومەت: پێویستە هەموو فەرمانبەران ڤاکسین وەربگرن

گوتەبێژی حکومەت: پێویستە هەموو فەرمانبەران ڤاکسین وەربگرن

جووتیار عادل ،گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا راگەیاند : دەبێت هەموو فەرمانبەران ڤاکسین وەربگرن و بە ماسکەوە دەوام بکەن ، هەر فەرمانبەرێکیش جێبەجێی نەکات، رێکاری دژ دەگیرێتەبەر.

 گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی: رێگە بە هیچ گەشتیارێکیش نادرێت بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین بێتە هەرێمی کوردستان.

هه‌ر له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا جووتیار عادل، گوتی: دۆخی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان مەترسیدارە و لە رەنگی نارنجییەوە بۆ رەنگی سوور دەڕۆین، ئەگەریش دۆخەکە خراپتر ببێت و تەشەنە بکات، ئەوا هەموو بژارەکان بە قەدەخەی هاتووچۆی گشتییەوە لەبەردەستی لیژنەکەیە.

 جووتیار عادل ،گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌مه‌شدا كه‌ رێکارەکان بۆ ماوەی هەفتەیەک دەبن و لیژنەکە لە 3-8-2021 جارێکی دیکە کۆدەبێتەوە.

جێگای ئاماژه‌ پێدانه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا كۆبووه‌و چه‌ند بریارێكی راگه‌یاند.

بەپەلە

عەبدوڵا رێشاوی:ئەمریکا هەولێر دەکاتە ناوەندی بریاری خۆی

وردەکاری لە کۆمێنتە عەبدوڵا ڕێشاوی چاودێری سیاسی دەڵێ:” قورسکردنی پێگەی هەرێم بەسەر بەغدادا و ئەم …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *