ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە دەردەبڕێت و دەڵێ كاتی ئه‌وه هاتووه په‌كه‌كه شه‌ڕ له پێشمه‌رگه و باشووری كوردستان دووربخاته‌وه.
قادر ئیبراهیم،راگەیاند: “داواكارین له په‌كه‌كه هه‌رچی زووه شەڕ بباته ده‌ره‌وه‌ی باشووری كوردستان، پێشمه‌رگه كوردستان دەپارێزێت چۆن دەکرێت هێرشی بکرێتە سەر، ئه‌م شەڕە هی باشووری كوردستان نییه، بەڵکوو له باكووری كوردستان ده‌توانن شه‌ڕی خۆیان بكه‌ن، داواكاریشین له حكوومه‌ت ئاگاداری په‌كه‌كه بكاته‌وه كه ئەو شەڕە دووربخاته‌وه”.
گوتیشی: “ده‌بێت په‌كه‌كه بارودۆخی هەرێمی كوردستان لەبەرچاو بگرێ، دۆخی هەرێمی کوردستان ئێستا باشە و سەقامگیرە و لە ڕووی ئابوورییشەوە وردە وردە باشتر دەبێت، دەست بردن بۆ باشووری کوردستان بە مەبەستی تێکدان بەلای ئێمەوە هێڵی سوورە”.