نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / یه‌كێتی له‌ سێ به‌شی داهاتی گومرگ و ناوخۆی سلێمانی ته‌نها به‌شێكی ده‌نێرێت بۆ وه‌زاره‌تی دارایی

یه‌كێتی له‌ سێ به‌شی داهاتی گومرگ و ناوخۆی سلێمانی ته‌نها به‌شێكی ده‌نێرێت بۆ وه‌زاره‌تی دارایی

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، یەكێتی لە مەرزەكانی سنووری سلێمانی، تا ئێستە لە سێ بەشی داهاتی گومرگ و داهاتەكانی تر، دوو بەشی بۆ خۆیان هەڵدەگرن و بەشەكەی تریشی لە كاتی خۆیدا مانگانە رەوانەی خەزێنەی حكوومەت ناكەنەوە، ماوەی دوو مانگە بوونەتە گرفت و هۆكار بۆ دواكەوتنی مووچە.

رێبوار بابكەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگەیاند، یەكێتی ئێستە كە نایەوێ بێتە پێشەوە لەگەڵ پارتی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، پێوەندیی بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە هەیە، یەكێتی بەهۆی ئەو هەڵبژاردنەوە ئەو سیاسەتەی گرتووەتەبەر، دەیەوێ بە جەماوەرەكەی بڵێ ئێمە ركابەری پارتی دەكەین و دەیەوێ كادرەكانی خۆی رازی بكات.

زیاتر گوتی، بۆچوونی یەكێتی وایە بەم شێوەیە سیاسەت بكات، بەڵام یەكێك لە كێشەكانی تری سلێمانی داهاتەكەیەتی كە بەرپرسەكانی یەكێتی ئامادە نین داهاتەكانی سنوورەكانی سلێمانی بگەڕێننەوە، یەكێتی ئەو داهاتەی كردووە بە كەرەستەیەك بۆ لێدان لە حكوومەت، لەكاتێكدا خۆی بەشێكە لە حكوومەت، یەكێتی بۆ پۆست و پلە و ئیمتیاز، خۆی بەشێك لە حكوومەت دەزانێت، بەڵام بەشێك نییە لەو حكوومەتە كە پابەندییە ئەخلاقییەكان و رێككەوتنەكان جێبەجێ بكات و بەرپرسیاریەتی وەربگرێت.

ڕوونی كردەوە، یەكێتی لە مەرزەكانی سنووری سلێمانی، تا ئێستە لە سێ بەشی داهاتی گومرگ و داهاتەكانی تر، دوو بەشی بۆ خۆیان هەڵدەگرن و بەشەكەی تریشی لە كاتی خۆیدا مانگانە رەوانەی خەزێنەی حكوومەت ناكەنەوە، ماوەی دوو مانگە بوونەتە گرفت و هۆكار بۆ دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران لە كاتی خۆیدا.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *