نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: هه‌وڵی تیرۆر كردنی دكتۆره‌ باخان چڕبووه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی ئه‌منی یه‌كێتی

به‌په‌له‌: هه‌وڵی تیرۆر كردنی دكتۆره‌ باخان چڕبووه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی ئه‌منی یه‌كێتی

دكتۆره باخان ئازاد، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه‌ به‌رپرسێكی ئاسایشی سلێمانی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كردووه‌ و دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ هه‌وڵی تیرۆركردنی ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ له‌ ئاشكراكردن و باسكردنی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ساردی ناكاته‌وه‌.

دکتۆرە باخان ئازاد، ڕاگەیاند، دوای ئاشکراکردنی چەندان دۆسیەی گەندەڵیی بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی ھەڵەبجە، ڕووبەڕووی ھەڕەشەی کوشتن بوومەوە، ئێستاش ھەوڵی تیرۆکردنم دەدەن و ئەوانەشی کە ھەوڵی تیرۆرکردنم دەدەن كەسانێكی ناسراون و لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە كه‌سێك بە ناوی (س) لە ھۆبەی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی یەکێتی، ھەڕەشەی کوشتنم لێ دەکات.

گوتیشی، بەھۆی ئەو ھەڕەشانەوە ژیانم لە مەترسیدایە، بەڵام “ھیچ ترس و تۆقاندن و چاوسوورکردنەوه‌یەک ساردم ناکاتەوە و پشتم بە خوای گەورە و خەڵکی بەشەرەفی سلێمانی و ھەڵەبجە بەستووە و لەسەر ئەو ھەڕەشانە سکاڵام تۆمار کردووە و ئەگەر ڕووبەڕووی ھەر حاڵەتێکی نەخوازراو ببمەوە، یەکێتی بەرپرسیارە لەژیانی خۆم و منداڵەکانم.

دکتۆرە باخان ئازاد، ئاماژەی بەوەش کرد، تەندروستیی ھەڵەبجە لە گەندەڵیدا نقووم بووه‌ و جام کە پڕ بوو لێی دەڕژێت، ئەو ھەموو ناھەقیەی بەرچاوم دەکه‌وێت، یژدانم ڕێگەم پێنادات لە ئاستیدا بێدەنگی ھەڵبژێرم، بۆیە لە پێناو دادگەری لە ناو کەرتی تەندروستی و بەدەستھێنانی دڵنیایی بۆ ھاوڵاتییانی ھەڵەبجە، بەردەوان دەبم تا گەندەڵی لە کەرتی تەندروستیی ھەڵەبجە بنبڕ دەکرێت.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *