
سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە یاریزان عەگید كابایێل پاڵەوانی بۆكسێنی كورد كرد، بەهۆی پارێزگاریكردن لە نازناوەكەی كە سەركەوتنێكی گرنگی بەدەست هێنا.
ئەمڕۆ یەكشەم 29ی تشرینی دووەم، سەرۆك مەسعوود بارزانی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی لە یاریزان عەگید كابایێل پاڵەوانی بۆكسێنی كورد كرد، بەهۆی پارێزگاریكردن لە نازناوەكە و ئەو سەركەوتنە مێژووییەی بەدەستی هێنا و هیوای سەركەوتنی بەردەوامی بۆ خواست.
عەگید كابایێل بۆكسێنەری ئەڵمانیی بە رەچەڵەك كورد، لە بەردەم جەماوەرێكی زۆری شاری دووسڵدۆرف لە ئەڵمانیا، سەركەوتنێكی خێرای بەسەر نێڵسۆن هیسای ركابەریدا تۆمار كرد، بۆ یەكەمجار بەرگری لە پشتێنی پاڵەوانێتیی جیهانیی (WBC) بۆ كێشی قورس كرد و بە ئاڵای كوردستانەوە ئاهەنگی سەركەوتنی گێڕا.





























