
هێمن هادیە سوور، دەستگیرکراوی ڕووداوەکانی لالەزار، لە ڕاگەیەندراوێکی سیاسی و فەرمیدا پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ ئاوات شێخ جەنگی، خوشکی لاهور شێخ جەنگی دەربڕی و داوای کرد سۆشیال میدیا و لایەنە سیاسییەکان گوشارەکانیان لەسەر ڕابگرن.
هێمن هادیە سوور ئاماژەی بەوە کردووە کە هەڵوێست و هەوڵەکانی ئاوات شێخ جەنگی بە تەنها لە سۆزی خوشکایەتی، پەشێوی دەروونی و بێکەسییەوە سەرچاوەی گرتووە. جەختیشی کردەوە کە ناوبراو سەرکردەی سیاسی نییە تاوەکو بارگرانی و باجی هەڵە سیاسییەکانی ڕابردووی بخرێتە سەر، بەڵکو تەنها خوشکێکە لە ناچاری و بێکەسیدا هەموو شێواز و زمانێکی نەرم و زبری بۆ پارێزگاریکردن لە براکانی بەکار هێناوە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە هەموو لایەک کراوە ڕێز لە فرمێسک و بارودۆخی دەروونی ئەو خوشکە بگرن، چونکە سەرجەم داواکاری و هەڵوێستەکانی تەنها بۆ پاراستنی شەرەفی بەرگری و رزگارکردنی دەستگیرکراوەکان بووە.
📌 هێمن هادیە سوور: ئاوات شێخ جەنگی سەرکردەی سیاسی نییە و تەنها داوای ئازادی دیلەکانی کردووە
هێمن هادیە سوور، دەستگیرکراوی ڕووداوەکانی لالەزار لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا دەکات گوشارەکان لەسەر ئاوات شێخ جەنگی ڕابگیرێن و ڕێز لە فرمێسک و هەوڵەکانی بگیڕت.


























