بەپەلە.. ڕێککەوتنی یەکێتی و نەوەی نوێ هەڵوەشایەوە
وردەکاری لە کۆمێنتە
سەرچاوەیەکی بالا لە نەوەی نوێ بۆ چرکە، ڕای گەیاند:” ڕێککەوتنی نەوەی نوێ و یەکێتیی زارەکی ماوەتەوە یەکێتی ئاماددە نییە مەرجەکان جێبەجێ بکات ڕێککەوتنەکە واژوو نەکراوە و ناکرێت..
وتیشی:” بەیانی کۆبونەوەیەکی گرنگ لە ئۆفیسی سەرەکی نەوەی نوێ بە ئاماددە بوونی شاسوار عەبدولواحید بەڕێوە دەچێت و بریاری کۆتایی دەدەین.
سەرچاوەکەی چرکە دەڵێ:” یەکێتیی دوودڵە لەوەی هەموو ئەندامانی فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لەگەڵ ڕێککەتنەکەدابن، بۆیە داوای گەرەنتی دەکات ئێمەش دەزانین چەندان ئەندامی فراکسیۆنەکەمان وازهێنانیان لە نەوەی نوێ داوە بەس بە فەرمیی نەچووەتە ناو میدیا.




















