نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 593)

کوردستان

به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی:هۆشداری داوه‌ له‌باره‌ی دۆخی سلێمانییه‌وه‌

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە پێش راگەیاندنی بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا هۆشداری تووندی دابوو، بەڵام بەهۆی دەسەڵاتی سیاسی سلێمانی كە یەكێتیە، بە روانگەی حزبی و بابەتێكی حزبی سەیر كرا بۆیە دۆخەكە بەم رۆژە گەیشتووە”.پێشتر د.دلشاد عەبدرحمان راوێژكاری مەكتەبی سیاسی یەكێتی هۆكاری بڵاو …

زیاتر بخوێنەوە

دكتۆر فایه‌ق گوڵپی: بۆ هاوڵاتییان تاكپارێزی پێڕه‌وبكه‌ن كۆرۆنا مه‌ترسیداره‌

ێژه‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ كوردستان به‌رده‌وام زیاد ده‌كات، پزیشكێكی پسپۆڕ داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌كات هۆشیاربن و خۆپارێزی پێڕه‌و بكه‌ن، ده‌شڵێ نابێت حزبه‌كان دژی ڕێكاره‌كانی حكوومه‌ت له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆنتڕۆڵكردن و بنه‌بڕكردنی كۆرۆنا بن. له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه‌ ژماره‌ی تووشبووانی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا زیادی كردووه‌، له‌ مانگی ئادار و نیسان …

زیاتر بخوێنەوە

زانیاری ورد له‌سه‌ر ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمان به‌ران له‌ یاسایی چاكسازی

ئه‌ندامێكى لێژنه‌ى دارایى پەرلەمانی کوردستان ڕوونکردنەوە لەبارەی چارەنووسی دەرماڵەی فەرمانبەران لە ئەنجامی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەخاتە ڕوو.لیزا كاكه‌یى، ئه‌ندامى لێژنەی دارایى په‌رله‌مانى كوردستان، ڕاگه‌یاند: “چه‌ند رۆژێكه‌ كه‌سانێك كە یاسای چاكسازی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌ته‌كانیان ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی بێ بنه‌مان كه‌ گوایه‌ ده‌رماڵه‌ یاساییه‌كان دەبڕدرێن و …

زیاتر بخوێنەوە

به‌په‌له‌: فازڵ میرانی ڕاگه‌یاندنه‌كانی په‌كه‌كه‌ به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌

نووسینگەی رۆژنامەوانیی فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:بەشی توركیی ئاژانسی “فوڕات نیوز”ی سەر بە پەكەكە، هەواڵێكی بڵاو كردووەتەوە گوایە بەڕێز فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەشداری كۆبوونەوەیەكی كردووە لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی توركیا (میت) لە شاری دهۆك بە مەبەستی ئامادەكردنی …

زیاتر بخوێنەوە

به‌په‌له‌: هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر هۆشداری توند به‌ به‌رپرسانی یه‌كێتی ده‌دات له‌ باشماخه‌وه‌

پارێزگاری سلێمانی لە كاتی كردنەوەی مەرزی باشماخ ڕای گەیاند، ڕێنوێنییەكان پێویستە جێبەجێ‌ بكرێت و ڕێكارەكان زۆر توند كراون و دەبێت هاووڵاتییان پێیانەوە پابەندبن، لە كەسیش قبووڵ ناكەین دەست لە كاروبارەكان وەربدات. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لەكاتی كردنەوەی مەرزی باشماخ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، پێویست هاووڵاتییان پابەندی ڕێنوێنییەكان بن و …

زیاتر بخوێنەوە

لە كفری تەقە لە بارەگای ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا

بەرپرسی ناوچەی کفریی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد کە لە لایەن چەند چەکدارێکەوە تەقە لە بارەگای ناوچەکەیان کراوە. کەمێک لەمەوبەر سەباح محەمەد عەزیز، بەرپرسی ناوچەی کفریی پارتی راگەیاند، کاتژمێر ١٠ و نیوی ئەمشەو لە کفری خۆپیشاندانێک هەبووە، تێیدا ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندانەکان دروست بووە، ژمارەیەک لە ڕێکخەرەکان …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە د. عەلی قەرەداغی دەكات

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی شێخ عەبدولهادی محیەدین قەرەداغیی، برای د. عەلی قەرەداغی، سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو كرد. ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 3ـی 3ـی 2020 سەرۆك مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە د. عەلی قەرەداغی كرد بۆ كۆچی دوایی شێخ عەبدولهادی محیەدین قەرەداغیی برای د. عەلی قەرەداغی و پرسە و هاوخەمیی …

زیاتر بخوێنەوە

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی د. عه‌لی قه‌ره‌داغی، ئه‌منیداری گشتی یه‌كێتی جیهانی بۆ زانایانی موسڵمان كرد. ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ بەڕێز د.عەلی قەرەداغی  بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕێزتان ( شێخ عبدالهادی محی الدین قەرەداغی) م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و ئومێدەوارم خوای مەزن گیانی …

زیاتر بخوێنەوە

ئەنجوومەنی وەزیران چەند بڕیارێک بۆ لێخۆشبوون لە کرێ و پێبژاردنی هاونیشتمانیان دەردەکات

لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردرا بە لێخۆشبوون لە كرێی كرێچی موڵكەكانی حكومەت، بەخشینی هاووڵاتیيان لە دواكەوتنی پێبژاردن، داشکاندنی بڕی 15%  لەو بڕە پارەیەی كە کرێچی دەیدات لە كرێی ئاو و كارەبا و داشکاندنى رێژەی 15% لەو پێشینانەى حکومەت کە لەلای هاونیشتمانییانە. بڕیــــاری ئەنجومەنی وەزیــــرانژمارە (٥١) لە ٥ ی ئایار ٢٠٢٠  پشتبەست بە …

زیاتر بخوێنەوە

ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی وردەکارییەکانی دانوستاندن لە گەڵ بەغدا و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/6/3 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن کۆبووەوە. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە زیادبوونی مەترسییەکانی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان و قوربانییەکان کرد و بە ناوی  ئەنجومەنی وەزیرانەوە پرسە و سەرەخۆشی لە …

زیاتر بخوێنەوە