نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 4)

کوردستان

سەرۆکی حکوومەت نامەیەکی پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی هیندستانەوە پێگەیشت

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، نامەیەکی پیرۆزبایی لە ناریندا موودی سەرۆک وەزیرانی هیندستانەوە پێگەیشت. سەرۆک وەزیرانی هیندستان لە نامەکەیدا بە ناوی خەڵک و حکوومەتی هیندستانەوە، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکوومەت دەکات و  ئاماژە بەوە دەکات “بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، خەڵک لە سەرتاسەری جیهانەوە، بەهاکانی برایەتی و هاوسۆزی و …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی: هیوادارم جەژن ببێتە مایەی خۆشی و شادی و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵكی كوردستان

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو كردەوە و تێیدا هیوای خواست ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و شادی و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵكی كوردستان. دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەت بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان:- بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی كوردستان و …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆك بارزانی: هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی بەختەوەری و ئاسوودەیی بۆ خەڵكی كوردستان

سەرۆك بارزانی پەیامێكی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو كردەوە و هیوای خواست ئەم جەژنە ببێتە مایەی بەختەوەری و ئاسوودەیی بۆ خەڵكی كوردستان. ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامی سەرۆك بارزانییە بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە هەموو موسڵمانانی جیهان و …

زیاتر بخوێنەوە

بەفەرمانی مەسرور بارزانی ماموستایانی وانەبێژ دەکرێنە گرێبەستی هەمیشەی

🔹ڕاگەیەندراوێک لە وەزیری پەروەردەوە: لەسەر فەرمانی رێزدار “مەسرور بارزانی”  سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،  پاش جەژنی رەمەزانی پیرۆز ، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکات کە لیستی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەسەر بنەمای بە گرێبەست بوونی (کۆی وانەبێژان) لە ڕێگەی حکومەتی هەرێمەوە ئاراستەی حکومەتی عێراقی فیدراڵ  بکرێت، و داوای …

زیاتر بخوێنەوە

شاندی پارتی و نەتەوەیەكگرتووەكان لەبارەی هەڵبژاردن كۆبوونەوە

هێمن هەورامی ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند: ئەمڕۆ یەكشەم لەگەڵ هەڤاڵانم ئامینا زیکری و جەعفەر ئیمینکی و هەڤالانی تایبەتمەند لە بەشی هەڵبژاردنی مەکتەبی سیاسی، کۆبوونەوەیەکی گرینگمان لەگەڵ شاندیکی نەتەوەیەكگرتووەكان (یۆنامی) هەبوو، شاندەکەی یۆنامی بە سەرۆکایەتی کۆلدیا کۆردۆن جێگری جینین پلاسخارت بۆ کاروباری سیاسی و هەڵبژاردنەکان و ئەندامێتی پسپۆرانی یۆنامی بۆ …

زیاتر بخوێنەوە

تا کۆتاییی ساڵ هەزار ئامێری پارەدەر (ATM) لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دادەنرێن

پرۆسەی تۆمارکردنی مووچەخۆر و فەرمانبەران لە “هەژماری من” کە سیستمێکی پارەدانی دیجیتاڵییە، بەردەوامیی هەیە و تۆمارکردنی فەرمانبەران گەیشتووەتە ٢٦٠ هەزار کەس و ١٥٣ هەزار کارت دراوەتەوە تۆمارکراوان. تا کۆتاییی ساڵی ٢٠٢٤، نزیکەی ١٠٠٠ ئامێری پارەدەر  ATM لە سەرجەم پارێزگا، قەزا و ناحیەکانی کوردستان جێگیر دەکرێن، بۆ ئەوەی مووچەخۆران بە ئاسانترین …

زیاتر بخوێنەوە

مه‌سرور بارزانی: بڕیاری 688 كوردستانی له‌ جینۆسایدێكی دیكه‌ پاراست

مه‌سرور بارزانی له‌ ساڵیادی ده‌رچوونی بڕیاری 688ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشدا، په‌یامێ ڕاگه‌یاند و دووپاتی كرده‌وه‌ ئه‌و بڕیاره‌ ڕێی له‌ جینۆسایدێكی دیكه‌ گرت و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ هانای گه‌لی كوردستانه‌وه‌ هات.ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5/4/2024، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ 33 ساڵ بەسەر دەرچوونی بڕیاری 688ی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکوومەت لە ساڵیادی جینۆسایدی کوردی فەیلی پەیامێكی بڵاو كردەوە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ساڵیادی جینۆسایدی کوردی فەیلی پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت: “جینۆسایدی کوردی فەیلی، تاوانێكی لەبیر نەکراوە.” ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/4/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ساڵیادی جینۆسایدی کوردی فەیلی پەیامێكی بڵاو كردەوە و دەڵێت: “لە 44ەمین ساڵوەگەڕی جینۆسایدکردنی کوردی فەیلی، بە ڕێز و شکۆوە یادی …

زیاتر بخوێنەوە

ئه‌مڕۆ به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوبات دێت

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوبات به‌رده‌وامه‌ و  ئەمڕۆش  ژماره‌یه‌ك شوێنی دیکە مووچە وەردەگرن. بە گوێره‌ی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشه‌م 4ی4ی2024، مووچه‌ی هێزی زێرەڤانی، هێزی بەرگری فریاكەوتن، هێزەكانی یەكەی 70 و 80، پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەكان و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دابه‌شده‌كرێت. به‌ …

زیاتر بخوێنەوە

شاندی هەرێم دوای رێككەوتن لەسەر پرسی بودجە و مووچە گەرانەوە هەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە ئەمشەو شاندی هەرێم دوای زنجیرەیەك كۆبوونەوەی سەركەوتوو لەسەر پرسی بودجە و مووچە و رێككەوتن، لە بەغداوە گەرانەوە هەولێر. وەزارەتی دارایی بڵاوی كردەوە: دوای ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوەی گرینگ و سەرکەوتوو لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی عێراق لەسەر پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەران و …

زیاتر بخوێنەوە