نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 54)

کوردستان

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی یادی ڕاپەڕین

بە بۆنەی سی و چوارەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلی كوردستان پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو خەباتگێڕ و ئازادیخواز و نیشتیمانپەروەران و سەرجەم خەڵكی كوردستان دەكەم. ڕاپەڕین یەکێکە لە سەروەری و دەستکەوتە گرانبەهاکانی گەلی کوردستان. لە سایەی ئیرادەی ئازادیخوازیی گەلی كوردستان و، قارەمانێتی پێشمەرگە و یەكڕیزیی …

زیاتر بخوێنەوە

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ڕاپەڕین

بەبۆنەی (34)مین ساڵیادی ڕاپەڕین، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە. لە (34)مین ساڵیادی ڕاپەڕینی ئاداری 1991ی خەڵکی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت کوردستانییان، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم.یەکێک لە سەروەرییە مەزنەکانی گەلی کوردستان، کە هەمیشە مایەی شانازیمانە، ڕاپەڕینی سەرتاسەری گەلی کوردستانە، کە سەرجەم پێکهاتەکانی گەلەکەمان بەشدارییان تێیدا …

زیاتر بخوێنەوە

ماڵپەڕێكی عێراقی هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی “رێباز حەملان” ئاشكرا دەكات

رێباز حەملان بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق، لەسەر دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دەستلەكاركێشانەوە ئاراستەی تەیف سامی وەزیری دارایی و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات. ماڵپەڕێكی عێراقیش لە سەرچاوەیەكی خۆیەوە هۆكاری پێشكەش كردنی دەستلەكاركێشانەوەكەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، تەیف سامی رۆژ بە رۆژ مەرجی نوێی بۆ رەوانەكردنی مووچەی هەرێم زیاد كردووە. …

زیاتر بخوێنەوە

به‌ بڕیاری مه‌سرور بارزانی، سیستەمی كارەبا بە وزەی خۆر بۆ چه‌ندین قوتابخانەی هەرێمی كوردستان دانرا

بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سیستەمی كارەبا بە وزەی خۆر بۆ چه‌ندین قوتابخانەی هەرێمی كوردستان دانراوە. له‌ درێژه‌ی كار و چالاكیه‌كانیدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ به‌ریاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، سیسته‌می كاره‌با به‌ وزه‌ی خۆر بۆ 81 قوتابخانەی هەرێمی كوردستان دانراوە و هه‌روه‌ها بڕی …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی ئیسلامیی عێراقی دەکات

ڕۆژی دووشەممە 3ی ئاداری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی ئیسلامیی عێراقی بە سەرۆکایەتیی ئەیاد سامەرائی سەرۆکی شورای حزبی ئیسلامیی عێراقی کرد. لە دیدارەکەدا بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییان لەسەر ڕەوشی عێراق و هەروەها پێویستیی هەماهەنگیی لایەنە سیاسیەکانی عێراقی بۆ باشترکردنی …

زیاتر بخوێنەوە

تا ئێستا نزیکەی 137 دوکانی بازاڕی قه‌یسه‌ری ڕادەستی خاوەنەکانیان کراونەتەوه

بە گوژمەى ( 5 ملیار و 300 ملیۆن دینار ) لەسەر بودجەى پارێزگاى هەولێر، ماوەی نزیکەی 8 مانگە کارکردن لە نۆژەنکردنەوە بازاری قەیسەری هەولێر بەردەوامە، تاوەکو ئێستاش نزیکەی 137 دوکان ڕادەستی خاوەنەکانیان کراونەتەوە، ئەو بەشەی دیکەش کە بە بەشە مێژوویەکە ناسراوە بریارە پێش جەژنی ڕەمەزان تەواوبکرێت و رادەستی خاوەنەکانیانی بکرێتەوە. …

زیاتر بخوێنەوە

پشووی بەهارەی خوێندن دیاری كرا

سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاندووە: ئەو ناوەندانەی خوێندنی حکومی کە ساڵنامەی وەزارەتییان وەک خۆی پیادە کردووە هەروەها هەموو ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی، پشووی بەهارە لە ڕێکەوتی ١١ی ٣ی ٢٠٢٥ دەست پێدەکات، تا ٢٣ی ٣ی ٢٠٢٥، رۆژی دووشەممە ٢٤ی ٣ی ٢٠٢٥ دەوامی ئاسایی ناوەندەکانی خوێندن دەست پێدەکاتەوە.

زیاتر بخوێنەوە

شاخەوان عەبدوڵا: ئەمڕۆ ڕێنمایی جێبەجێ کردنی یاسایی گەڕاندنەوەی زەوی و زار دەرچوو

ئەمڕۆ بەرێز سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی راسپارد بەدەرچواندنی رێنمایی تایبەت بەجێ بەجێ کردن یاسایی گەراندنەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنەکانیان …. دوای ئەوەی لەبەرواری ١٧ ی شوبات داوایەکمان ئاراستەی بەڕز سەرۆک وەزیران کرد لەسەر کێشەکانی جوتیاران و جێ بەجێ کردنی یاسایی پوچەل کردنەوەی بریارەکانی حزبی بەعسی لەناوچو ، سەرۆک …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد

  ڕۆژی یەکشەممە 2ـی ئاداری 2025 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد. لەدیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ.

زیاتر بخوێنەوە

زانیاریی نوێ لەبارەی خەرجكردنی مووچەی مانگی دوو گەیشت

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2ی 3ی 2025، ماڵپه‌ڕی (به‌غداد ئه‌لیوه‌م) ئاشكرای كرد كه‌ له‌ دوو رۆژی داهاتوودا، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ته‌مویلی مووچه‌ی مانگی شوباتی مووچه‌خۆرانی كوردستان ده‌كات. ماڵپه‌ڕه‌كه‌ له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ وردبینی له‌ لیستی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه‌ كرا و له‌ دوو رۆژی داهاتوودا مووچه‌ی موچه‌خۆرانی …

زیاتر بخوێنەوە