سەرۆک بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و بووسیویەتی “کۆبوونەوەی نێوان شاندی ئیمرالی و سەرۆک ئەردۆگان هەنگاوێکی ئیجابی و ئومێدبەخشە بۆ چارەسەری کێشەکان”. هەر لەم پەیامەدا، سەرۆک بارزانی نووسیویەتی” کۆبوونەوەکە پاڵنەرێکی بەهێزە بۆ پێشڤەچوونی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا”. دوێنێ پێنجشەممە 10ـی نیسانی 2025، شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی و ڕوبیۆ جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە دەکەنەوە
هەینی 11ـی نیسانی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، بە تەلەفۆن قسەیان کرد و وێڕای تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، جەختیشیان لە بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەهێزکردن و پتەوکردنی دۆستایەتی و هاوپەیمانیی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. هاوکات هاوڕاشبوون …
زیاتر بخوێنەوەبە فەرمانی سەرۆك بارزانی تیمەكانی بەرگریی شارستانی و فڕۆكەوانیی فریاگوزاریی هەولێر بەدوای تەرمی ئاڤێستا یوسفدا دەگەڕێن
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی 4ی 2025، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: “لە سەر فەرمانی سەرۆک بارزانی سەرجەم تیمەکانی بەرگریی شارستانی و تیمی فڕۆکەوانیی فریاگوزاریی هەولێر بەشدار دەبن لە گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا یوسف.” ئاماژەی بەوەش دا، كە “بەمەبەستی چڕکردنەوەی هەوڵەکانی دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا سەید یوسف، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی 4ی 2025، مەلا مستەفا …
زیاتر بخوێنەوەپرسەنامەیەك لە جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە
ئەمڕۆ پێنجشەم 10ـی نیسان، لە پرسەنامەیەكی مەسروور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستاندا هاتووە، كرمانج عیزەت سلێمان بەگ دەرگەڵەیی بەرپرسی لقی 26 ی گوڵانی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەكەتان دەكەم و هاوبەشی خەمتانم. جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، خوای مەزن …
زیاتر بخوێنەوەبە فەرمانی مەسروور بارزانی ئێزیدییەكان بوونە خاوەنی ناسنامەیەكی تایبەت
بەخشینی دارایی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوامە و بۆ مانگی سێ دەبەخشرێتە ئێزیدییانی ڕزگاربووی دەستی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش. بەخشینەكە دەستی پێ كردووە كە ناوچەكانی “خانكێ” و “شێخان” و “شاریا” و “دێرەلووك” لە دهۆك دەگرێتەوە. هاوكات ئەو ئێزیدییانە بە فەرمانی سەرۆك وەزیران بوونەتە خاوەنی ناسنامەیەكی تایبەت، وەك بەڵگەنامەیەكی فەرمی …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆک بارزانی: داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم بەشداری لە کابینەی نوێی حکوومەت بکەن
سەرۆک بارزانی لە رێوڕەسمی کردنەوەی 17یەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب تیشکی خستە سەر دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە سەرجەم لایەنەکان کرد بەشداری لە حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان بکەن. رۆژی چوارشەممە 9ـی نیسانی 2025 سەرۆک مەسعود بارزانی لە رێوڕەسمی …
زیاتر بخوێنەوەكۆشكی سپی: پەیامەكەی ترەمپ ڕوونە، ئێران رێككەوتن نەكات باجەكەی دەدات
سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی دەڵێت، ئێران لە رێگایە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ واشنتۆن سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمیەکەی و، وتووێژی راستەوخۆی نێوان هەردوولا رۆژی شەممە ئەنجام دەدرێت. کارۆلین لیڤیت، سکرتێری رۆژنامەوانی کۆشکی سپی رایگەیاند: ئێران بەرەو ڕێککەوتن هەنگاو دەنێت. ئاماژەی بەوەشکرد، دانوستانەکانی رۆژی شەممە لەگەڵ ئێران، راستەوخۆ دەبێت و سەرۆک …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆک بارزانی پێشوازی لە سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتمانیی عێراق دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 8ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئاراس حەبیب سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتمانیی عێراق کرد. لەدیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق و بارودۆخی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
زیاتر بخوێنەوەنوری مالیکی: هەڵبژاردن دوابخرێت عێراق هەڵدەوەشێتەوە و شەڕ روودەدات
نورى مالیکى سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا هۆشداریى هەڵوەشاندنەوەى عێراق و روودانى شەڕ دەدات، ئەگەر هەڵبژاردنى پەرلەمان دوابخرێت کە بڕیارە لەکۆتایی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت. مالیکى رۆژى دووشەممە ئاماژەى بەوەکرد، دەبێت ئاڵوگۆڕى دەسەڵات لە رێگەى هەڵبژاردنەوە بێت و هەر هەوڵێک بۆ پێکهێنانى حکومەت لەدەرەوەى هەڵبژاردن رەتدەکەنەوە. قسەکانى مالیکى لەو بارەیەوە هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەى …
زیاتر بخوێنەوەبە فەرمانی مەسرور بارزانی زەوی بە فەرمانبەرانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەدرێت
لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بە نووسراوی فەرمیی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران كە ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كراوە، زەوی بەسەر هەزار و 628 فەرمانبەری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقدا دابەش دەكرێت. لە نووسراوەكەدا بە ژمارە (1188) لە ڕۆژی 7ی نیسانی 2025 هاتووە: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، …
زیاتر بخوێنەوە
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە