نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 28)

کوردستان

مەسرور بارزانی: پێویستە حکوومەتی فیدراڵ هەر هێرشێک بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە هێرش بۆ سەر هەموو عێراق ببینێ

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیامێكدا ڕایدەگەیەنێت: “نیگەرانیی قووڵی خۆمان بەرامبەر هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر بارەگایەکی پێشمەرگە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هەولێر دەردەبڕین، ئێمە باش لەو یارییانە تێدەگەین کە کەسانی لەیاسادەرچوو لە پشتیانەوەن.” ئەمڕۆ یەكشەممە 31/12/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی لە پێگەی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی …

زیاتر بخوێنەوە

ڕابەرى بزووتنەوەى ئیسلامى: بەغدا غەدر لە خەڵکى کوردستان دەکات

عیرفان عەبدولعەزیز ڕەبەرى بزووتنەوەى ئیسلامى لە کوردستان، ڕاى گەیاند:” بەغدا لە ساڵى ٢٠١٤ بەتەواوەتى هەڵوێستى گۆڕاوە و خۆى بەبەهێزى دەبینێت و خەدر لە خەڵکى کوردستان دەکات، موچە و بودجەى بڕیوە. عیرفان عەبدولعەزیز وتیشى:” ئەو کارانەى سەرانى بەغدا بەرامبەر خەڵکى کوردستان، پێوەندى بەو ناکۆکى ناوماڵى کوردستانەوە هەیە، پێویستە بە یەکگوتارى ڕوبەڕوى …

زیاتر بخوێنەوە

هەڵەبجەییەک لەسەر کورسیەکەى نەوشیروان مستەفا دادەنیشێت

بڕیارە پاش پشووى سەرى ساڵ بزووتنەوەى گۆڕان ڕێکخەرى گشتى و خانەى ڕاپەڕاندن هەڵبژێرێت، کۆتایی بەو دۆخە خەراپەى ناوخۆى بزووتنەوەکە بهێنێت، چیدیە ئەو حزبە بەبێ کەسى یەکەم و خانەى ڕاپەڕاندن نەبێت. سەرچاوەیەکى تایبەت لە بزووتنەوەى گۆڕان، بە چرکەى ڕاگەیاند:” نزار مەحموود بەرپرسى مەکۆى هەڵەبجەى بزووتنەوەى گۆڕان ، فۆرمى بوونى بە ڕێکخەرى …

زیاتر بخوێنەوە

وتەبێژى حکومەتى هەرێم هێرشى درۆنى کراوەتە سەر پێشمەرگە و وەڵامى توندى دەدەینەوە

وردەکارى لە کۆمێنتە بەیاننامەیەک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوەشەوی ڕابردوو ٣٠/١٢/٢٠٢٣ کاتژمێر ١١:٤٥ بە ٢ درۆنیبۆمبرێژکراو هێرش کرایە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنوری پیرمام-هەولێر ،کە خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێ کەوتەوە.ئەم هێرشە تیرۆریستیە لە لایەن هێزێکی لە یاسادەرچو بە چاوساخی و هاوکاریی جاش و …

زیاتر بخوێنەوە

دژه‌ تیرۆری كوردستان: هیچ هێرشێکی درۆنی نەکراوەتە سەر هه‌ولێر

دژه‌ تیرۆری كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئەمشەو شەممە 30ی کانوونی یەکەمی 2023، دەنگی تەقینەوەیەک لە گەڕەکی قەڵاتی نوێ لە شاری هەولێر بیسترا و لە چەند دەزگایەکی میدیایی وا بڵاو کرایەوە کە لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کراوەتە سەر هەولێر. دژه‌ تیرۆری كوردستان رای ده‌گه‌ێنێت، لای خۆمانەوە ڕایدەگەیەنین ئەم هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە وەزیری پێشمەرگە دەكات

ئەمڕۆ شەممە 12/30 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە وەزیری پێشمەرگە شۆڕش ئیسماعیل کرد بۆ کۆچی دوایی خوشکی. سەرۆكوەزیران، هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت. وەزیری پێشمەرگە ، بەناوی خۆی و …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆک بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە زاگرۆس فەتاح ئاغا دەکات

ڕۆژی شەممە 30ـی کانوونی یەکەمی 2023، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ  زاگرۆس فەتاح ئاغا، بۆ کۆچی دوایی خاتوو ( تەڵا قادر ئاغا )ـی دایکی و هاوسەری شەهید فەتاح ئاغا سیوەیلی، سەرەخۆشی لە خۆی و خانەوادە و کەسوکاری کرد.

زیاتر بخوێنەوە

بەپەلە.. پارتی تێبینیمان لەسەر هەڵبژاردن هەبووە و دڵنیانین لە قەبارەی هەندێک لایەن

هاوڵاتیانی به‌ڕێز له ‌ڕوانگه‌ی بڕوابوونمان به‌ دیموكراسی و پرۆسەی هه‌ڵبژاردن و به‌شداریی سه‌رجه‌م پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان له‌ پرۆسه‌ی حوكمڕانی عێراق له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی و, جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ سیاسییه‌كان و كارنامه‌ی كابینه‌ی حكومه‌تی فیدرالی، به‌ تایبه‌ت ئه‌و بابه‌تانه‌ی هۆكارن بۆ سه‌قامگیری و ئاساییکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كان، وه‌كو ڕێككه‌وتنی شنگال و ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخی …

زیاتر بخوێنەوە

وتەبێژی حکومەت هەواڵی بۆردوومان کردنی بارەگای ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە

پەیامێک لەوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هێزێکی لە یاسا دەرچوو ڕایگەیاندووە،لەڕێگەی دڕۆنەوە بارەگایەکی ئیسرائیلیان لەهەولێر بۆردومانکردووە. ئەم هەواڵانەی ئەم گروپ و هێزە نایاساییانە بێ بنەمان و دورن لە ڕاستییەوەو و هیچ بارەگا و بنکەیەکی ئیسرائیل لەهەرێمدا بوونی نییە،بە ئامانجگرتنی هەولێر هەرجارەی بە بیانوێک تەنیا سەرلێشێواویی ئەم گروپانە دەردەخات و کارێکی ترسنۆکانە …

زیاتر بخوێنەوە

درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە هەولێر خرایە خوارەوە

لە نزیک گوندی ئاشۆکان لە پارێزگای هەولێر درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خرایە خوارەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە27ی12ی2023، دژه‌ تیرۆری كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، كاتژمێر 7:50ی خوله‌كی ئه‌مشه‌و، لە نزیک گوندی ئاشۆکانی سەر بە ناحیەی بەحرکە لە پارێزگای هەولێر، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە خرایە خوارەوە. دژەتیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوەش داوه‌، لە ئەنجامی خستە خوارەی درۆنەکە …

زیاتر بخوێنەوە