شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە درەنگانی ئەمشەو بۆ کاتی بەرەبەیان ئەگەری چالاکبوونی هەورەبرووسکەی زۆر بەهێز و تاوەبارانی بەخوڕی بەهاری و بارینی تەرزە لە هەندێک شوێن هەیە.ئەمشەو چوارشەممە 14/5/2025، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردووەتەوە: “درەنگانی ئەمشەو بۆکاتی بەرەبەیان و سبەینێش پێنجشەممە لە کاتەکانی خۆرهەڵاتن بەدواوە بەهۆی هاتنی …
زیاتر بخوێنەوەناوەڕۆكی كۆبوونەوەی حكوومەت راگەیەنرا
بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە. بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوە، گفتوگۆكردن بوو لەسەر ڕەشنووسی بڕیـاری ئەنجـوومەنی وەزیـران سـەبارەت بە (پـڕۆژەی ڕوونـاكی) بـۆ دابینكـردن و دەستەبەركردنی خزمەتگوزاریی كارەبای 24 سەعاتی بۆ هاوبەشانی تۆڕەكـانی كارەبـای نیشـتمانی بە شــێوەیەكی فــراوان و بە بەردەوامــی و كەمكــردنەوەی تێچــووی بەكارهێنــان و …
زیاتر بخوێنەوەجێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ سکرتارییەت و بەرپرسی لق و ناوەندەکانی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 5/14 ، مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ، لەگەڵ سکرتارییەت و بەرپرسی لق و ناوەندەکانی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ، ڕێبوار یەڵدا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ، کورتەیەکی دەربارەی …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکوومەت پڕۆژەی دووسایدی گۆمەسپان – سماقووڵی بەسەر دەکاتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 12/5/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی دووسایدی دەربەندی گۆمەسپان – سماقووڵیى بەسەر کردەوە کە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی بەیەکەوە دەبەستێتەوە.سەرۆکی حکوومەت دەستخۆشيی لە سەرپەرشتیار و ئەندازیاران و کرێکارانی کۆمپانیای جێبەجێکار (هێمن گرووپ) کرد بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکە بە باشی و بە شێوەیەکی پیشەییانە و بەپێی مەرج …
زیاتر بخوێنەوەڕەزامەندیی بۆ پێدانی پارچەزەوی بە 9579 ئەفسەر و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە وەرگیراوە
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندیی بۆ پێدانی پارچەزەوی بە 9579 ئەفسەر و پلەداری لیوا و یەكەكانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە وەرگیراوە. ئەمڕۆ شەممە 10ی 5ی 2025، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، “دوابەدوای گەڕانەوەی وەجبەی یەکەمی پێدانی پارچەزەوی بۆ ئەفسەران و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگه، لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی …
زیاتر بخوێنەوەئەمریکا ئامادەیە نێوەندگیری لەنێوان هیندستان و پاکستان بکات
تامی بروس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: روبیۆ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی لەگەڵ هاوتاکانی، داوای لە هیندستان و پاکستان کردووە پەیوەندییە راستەوخۆکانیان دەستپێبکەنەوە بۆ ئەوەی خۆیان لە هەڵەتێگەیشتن لە ململانێیەکانی نێوانیان بەدوور بگرن. ئاماژەی بەوەشکردووە، روبیۆ بەردەوام بووە لە هاندانی هەردوولا بۆ دۆزینەوەی هەنگاوەکانی کەمکردنەوەی گرژییەکان و ئامادەیی ئەمریکای …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیكان دەكات
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) پیرۆزباییەكی بۆ پایای نوێی ڤاتیكان ناردووە و تێیدا هاتووە: بەناوی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، لە دڵەوە پیرۆزبایی لە قەداسەتی پاپا لیۆی چواردەیەم دەکەم بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک ڕابەری کڵێسای کاسۆلیکی لە سەرانسەری جیهاندا، هیواخوازین سەردەمی پاپایەتیی بەرێزیان پڕ بێت لە ئاشتی …
زیاتر بخوێنەوەئەنجوومەنی وەزیران مووچەی مانگی چوار و کەمکردنەوەی نرخی کارەبا تاوتوێ دەکات
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر دوو تەوەر کۆببێتەوە و پرسی خەرجکردنی مووچەی مانگی نیسان و کەمکردنەوەی تێچووی بەکارهێنانی کارەبای پرۆژەی ڕووناکی تاوتوێ بکەن. کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران کاتژمێر 10:00ـی بەیانی بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات و بەپێی پلانی کۆبوونەوەکە؛ “گفتوگۆ لەسەر ڕەشنووسی بڕیاری …
زیاتر بخوێنەوەپیاوێكی بەتەمەن بە تۆمەتی هەڕەشەكردن لە ئافرەتان دەستگیر كرا
دوای ئەوەی ئافرەتێک سکاڵای تۆمار کرد، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تۆمەتبارێکی بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ئافرەتان دەستگیر کرد. پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد لەلایەن تیمەکانمانەوە، شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان کرا و دەستگیر کرا و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیرا. بەگوێرەی زانیارییەكان تۆمەتبارەكە تەمەنی 55 ساڵە و لە ماوەی …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی پەیامێکی ئاراستەی راوێژکاری نوێی ئەڵمانیا کرد
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی راوێژکاری نوێی ئەڵمانیا کرد. ئەمڕۆ سێشەممە 6/5/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە: “پیرۆزبایی لە بەڕێز فریدریش مێرتس دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنیان وەک ڕاوێژکاری نوێی ئەڵمانیا.” سەرۆکی حکوومەت دەشڵێت: “من دڵنیام سەرکردایەتیی …
زیاتر بخوێنەوە