نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 163)

کوردستان

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید عەقید هاوکار جاف کرد، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو سیامەند عەبدوڵڵای برای. سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی پێگەیاندن و هیوایخواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان …

زیاتر بخوێنەوە

مه‌سرور بارزانی دوو بڕیار لە بارەی گرنگیدان بە زمانی کوردی دەردەکات

لە رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان دوو بڕیار لە بارەی گرنگیدان بە زمانی کوردی دەردەکات. ئەمڕۆ سێشەممە (21ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانیی زمانی دایک، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوو فەرمانی تایبەت بە گرنگیدان بە زمانی دایک دەرکرد. له‌ فه‌رمانی یه‌كه‌مدا هاتووه‌، لە پێناو گرنگیدان …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی: لە خۆمەوە دەستپێدەکەم و لە ئەمڕۆوە زیاتر به‌ کوردی توویت دەکەم

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی رۆژی زمانی دایک لە تویتێکدا رایگەیاند: پاراستن و گەشەپێدانی زمانی دایک، ئەرکی هەموومانه‌ و لە خۆمەوە دەستپێدەکەم و لە ئەمڕۆوە زیاتر به‌ کوردی توویت دەکەم. مەسرور بارزانی نووسیویەتی: “رۆژی زمانی دایک، لە گشت کوردستانییان و نەتەوە و پێکهاتەکانی کوردستان پیرۆز دەکەم. پاراستن و …

زیاتر بخوێنەوە

مەلا بەختیار: سەرباری دۆخی دژووارمان بەهۆی بافڵ تاڵەبانی فیستیڤاڵی گەلاوێژ لەکاتی خۆی دەکرێتەوە

تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر، بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ، لەگەڵ مەلا بەختیار سەرپەرشتیاری گشتی فێستیڤاڵی گەلاوێژ، کۆبۆیەوەو بڕیار درا لە مانگی ١٠ی ئەمساڵدا بیست و شەشەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ ئەنجام بدرێت. کۆبونەوەکە بە ئامادەبونی سامی هادی، لێپرسراوی تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر، د. ئیبتیسام ئیسماعیل، سەرۆکی بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ، تەڵعەت تاهیر و سیامەند هادی …

زیاتر بخوێنەوە

بافڵ تاڵەبانى بڕیارێک دژى ڕۆژنامەنووسانى سەر بە مەلا بەختیار دەدات

تا دێت دۆخی ناو یەكێتی نائارامتر دەبێت و قۆرخكاری دەسەڵاتەكان زیاتر دەچەسپێت، بافڵ تاڵەبانی لە دژایەتیكردن و سنوورداركردنی دەسەڵاتەكانی مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندی و سیاسی یەكێتی بەردەوامە، كاتێك بە بڕیارێك گواستنەوەی راژەی كارمەند و رۆژنامەنووسانی سەر بە تۆڕی ناوەندی رۆشنگەری چاودێر بۆ ئۆرگانەكانی تری یەكێتی رادەگرێت. (م. ش)، …

زیاتر بخوێنەوە

وه‌زیری خوێندنی باڵای وه‌ڵامی رۆژنامه‌ی سه‌باح ده‌داته‌وه‌

ئارام محه‌ممه‌د قادر، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستورییە و بەرهەمی  خوێن و گیانی شەهیدان و قوربانیدانی  دەیان ساڵەی میللەتەکەمانە و “بە دەهۆڵی هیچ شوڤێنی وهیچ عەقڵیەت و هیچ هێزێکی رەگەز  پەرستیش هەڵناوەشێتەوە”. وه‌زیری خوێندنی باڵا نووسیویه‌تی، “رۆژنامەی رۆژنامه‌ی سه‌باح،مەگەر بەم جۆرە پیساییانە لەسەر …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە دەکات

ڕۆژی شەممە 18ی شوباتی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە و شاندێکی یاوەری کرد. لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سیاسیی نێوان لایەنە پێکهێنەرەکانی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت و جەخت لە پشتگیریکردنی حکوومەتی عێراقی لە …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای هێزەکانی گۆڕانی دیموکراتی دەکات

شانده‌كه‌ پێکهاتبوون لە رائید فەهمی سکرتێری حزبی شیوعیی عێراقی، یاسر سالم ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعیی عێراقی، عەلی رەفیعی سەرۆکی  تیاری کۆمەڵایەتی، مشرق ئەلفریجی سەرۆکی جووڵانەوەی نازل ئەخز حەقی،  حوسێن ئەلغرابی سەرۆکی حزبی ماڵی نیشتیمانی، محیی ئەنساری سەرۆکی حزبی ماڵی عێراقی و موسا رەحمەتوڵلا سەرۆکی حزبی وەعد. لە دیدارەکەدا بارودۆخی …

زیاتر بخوێنەوە

باسم عەوادی ، وتەبێژی حکومەتی عێراق:ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی سەباح ڕای تاکە کەسییە و تەعبیر لە ڕای حکومەت ناکات،

گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و بابه‌ته‌ی له‌ رۆژنامه‌ی (الصباح)ـی عێراقی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، رای كه‌سی خۆیانه‌ و گوزارشت له‌ بۆچوونی فه‌رمی حكومه‌تی عێراق ناكات. ئەمڕۆ 18ـی شوباتی 2023، رۆژنامەی “الصباح”ـی عێراقی، نووسینێکی بڵاوکردووەتەوە، گوایه‌ لە راپرسییەکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ “خەڵک بێ هیوابوون لە دەسەڵاتى سیاسیی هەرێم و خوازیارى گەڕانەوەن بۆ سەر بەغدا”. …

زیاتر بخوێنەوە

بۆ بەردەوامن لە دزینی داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە؟

قوباد و بافڵ ڕێگە نادەن داهات بگەڕێتەوە بانک سەرچاوەیەکی تایبەت لە دەباشانەوە بۆ چرکە، بافڵ و قوباد پێکەوە لە ئێستەدا دەستیان بەسەر داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕیندا گرتووە. سەرچاوەکە دەڵێ، سەتان ملیار دینار مانگانە لە داهاتی ناخۆ دیار نامێنێت، هەموو دێتە دەباشان پاش کردنی بە دۆلار …

زیاتر بخوێنەوە