نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 8)

کوردستان

هەژماری من لەسەر کێشەکانی TBI و بانکی ئیسلامی دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدات

تیمی هەماژی من لەبارەی کێشەکانی (بانکی ئیسلامی) و بانکی (بانکی بازرگانی عێراق – تی بی ئای) دڵنیایی بە مووچەخۆرانی بەشداری ئەو بانکانە دەدات، لە ساڵی نوێوە ڕێکاری جیاواز لەگەڵ ئەو بانکانە دەگرینەبەر کە کەموکوڕیان هەیە بەرامبەر مووچەخۆران.  تیمی هەژماری من بە ئاڤایان ڕاگەیاند، مووچەخۆرانی بەشدار لەو دوو بانکە گلەییان لە …

زیاتر بخوێنەوە

مەکتەبی سیاسی پارتی کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەیی شەش تەوەرەوە دەکات

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو، 03ـی کانوونی دووەمی 2026، بە سەرپەرشتیی سەرۆک مەسعود بارزانی و ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆک، کۆبوونەوەیەکی باڵا و گرنگ لە پیرمام ئەنجام بدات. ئەم کۆبوونەوەیە کە یەکەمین دیداری فەرمیی مەکتەبی سیاسییە دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تەرخان دەکرێت بۆ تاوتوێکردنی …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی: پێویستە چیتر بەرژەوەندیی باڵای کوردستان نەکرێتە قوربانی بەرژەوەندی هیچ لایەنێک

دەقی پەیامی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵی نوێی زایینی بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی 2026، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان و سەرجەم کوردستانیان دەکەم  و هیوای ساڵێکی پڕ لە شادی و ئارامییان بۆ دەخوازم. ساڵی ڕابردوو، ساڵی چەندین دەستکەوت و ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆك بارزانی سەری ساڵی تازەی زایینی پیرۆز دەكات

ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی کانوونی یەکەمی 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کومەڵایەتی (ئێکس)، بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی پەیامێکی بڵاوکردەوە. سەرۆك بارزانی لە پەیامەكەدا سەری ساڵی تازەی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم خەڵكی كوردستان پیرۆز كرد. سەرۆك بارزانی هەروەها هیوای خواست ساڵی تازە، ساڵی خێر و …

زیاتر بخوێنەوە

هەولێر.. گۆشتفرۆشێک بەهۆی سەربڕین و فرۆشتنی گۆشتی “ڕێوی” داخرا

گۆشتفرۆشی (باوکی حکمەت)، گۆشتی رێوی کێوی فرۆشتووە بە هاووڵاتییان و لەلایەن قایمقامی هەولێرەوە بڕیاری داخستنی شوێنەکەی دراوە و تەواوی کارمەندان و خاوەن چێشتخانەش ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە،  لە هەڵمەتێکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر، دەستبەسەر شوێنێکی گۆشتفرۆشتندا گیرا کە کارێکی نایاسایی ئەنجامداوە. قایمقامیەتی هەولێر ڕایگەیاند، گۆشتفرۆشی (باوکی حکمەت) …

زیاتر بخوێنەوە

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەڕێز شوان زراری:بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان (حاجی عەیشێ ئەسعەد ئاغا زراری)، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2025/12/28

زیاتر بخوێنەوە

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح

بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی لە کریستیيانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای جەژنێکی پڕ لە خێر و خۆشگوزەرانییان بۆ دەخوازم.لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی نەگۆڕمان بە پاراستن و بەرەوپێشبردنی بەهاکانی بەیەکەوەژیانی ئاشتیيانە و برایەتی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە.جەژنتان …

زیاتر بخوێنەوە

وەزارەتی دارایی وەڵامی چەواشەکاری کەناڵ 8ـی باڤڵ تاڵەبانی دەداتەوە

وەزارەتی دارایی وەڵامی چەواشەکاری کەناڵ 8ـی باڤڵ تاڵەبانی دەداتەوە ڕاگەیەندراوەکە لە کۆمێنتە ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە وەزارەتی دارایی تێکەڵ بە کێشە و ململانێ سیاسییەکان مەکەن وەڵامێک بۆ کەناڵ ( ٨ ) لەمیانی گەشتی هەواڵەکانی ڕۆژی دووشەممەی کاتژمێر ( ١٢ ) ی کەناڵ ( ٨ ) دا یەکێک لە …

زیاتر بخوێنەوە

مەسروور بارزانی: نابێت هیچ پێکهاتەیەک لە حکوومەتی نوێی عێراق پەراوێز بخرێت

مەسروور بارزانی: نابێت هیچ پێکهاتەیەک لە حکوومەتی نوێی عێراق پەراوێز بخرێت سەرۆکی حکوومەت ڕایگەیاند کە پێویستە کابینەی نوێ بەپێی ئیستحقاقاتە دەستوورییەکان و بە ڕەچاوکردنی پرنسیپی هاوسەنگی و سازان پێکبهێنرێت. ئامانجی ئەم هەوڵانەش دروستکردنی حکومەتێکی خزمەتگوزارە کە بێ جیاوازی مافی هەموو پێکهاتەکان بپارێزێت و کۆتایی بە قەیرانە سیاسییەکان بهێنێت. لە تەوەرێکی …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی ماڵئاوایی لە نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە د. محەممەد ئەلحەسسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد، کە بە مەبەستی ماڵئاوایی و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی سەرۆکی حکوومەتی کردبوو. لە دیدارەکەدا، مەسرور بارزانی سوپاس و پێزانینی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ئاراستەی د. محەممەد ئەلحەسسان کرد بۆ ئەو …

زیاتر بخوێنەوە