سەرۆک بارزانی لە یادی چل و پێنج ساڵەی جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلیدا، لە پایەمێکدا دەڵێت: خوشك و برایانی فەیلی، ڕۆڵێكی گرنگیان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان و دۆزی نەتەوەیی گەلەکەماندا هەبووە و جینۆسایدكردنی كوردانی فەیلی، بەشێك بوو لە پلانی داڕێژراوی ڕژێمی پێشووی عێراق بۆ لەناوبردنی گەلی كوردستان. هەینی 4ـی نیسانی 2025، سەرۆک …
زیاتر بخوێنەوەپەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی جێنۆسایدی کوردی فەیلی
ئەمڕۆ یادی تاوانێکی هۆڤانە، بەرامبەر بەشێکی گرنگی گەلەکەمان دەکەینەوە، کە شاڵاوەکانی جێنۆسایدکردنی کوردی فەیلییە و ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق، بە چەندین قۆناخ ئەنجامیان دا و لە ساڵی 1980 گەیشتە لوتکەی دڕندەیی، كاتێک ڕژێمی پێشووی عێراق،لە پاکتاوێکی نەژادیدا و بە هۆی کوربوونیان، سەدان هەزار کوردی فەیلی لە عێراق دەرکرد …
زیاتر بخوێنەوەڕوسیا هاوکاریی ئێران و ئەمریکا دەکەین بۆ ئەوەی بگەن بەڕێککەوتن
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی ڕیابکۆڤ دووپاتیکردەوە کە ڕووسیا ئارەزووی ئەوە دەکات کە مۆسکۆ و واشنتۆن دەستپێشخەری “جۆرێک لە جوڵەی پێشەوە” بکەن لە بواری ئابووریدا. ناوبراو لە لێدوانێکدا کە میدیاکانی ڕووسیا بڵاویان کردۆتەوە، وتی: ڕووسیا و ئەمریکا پێشکەوتنیان بەدەستهێناوە لە لابردنی ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی گرژی لە پەیوەندییە دوو …
زیاتر بخوێنەوەڕاگەیەندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە، لە ڕۆژی 1ی 4ی 2025، لە کاتێکدا کە خەلکی پارێزگای دهۆک لە ڕێوڕەسمەکانی جەژنی ڕەمەزان و جەژنی ئەکیتۆ بوون، کەسێکی هەڵگری بیروباوەڕی تیرۆریستیی سەر بە داعش بە ئامێرێکی تیژەوە لە ناوبازاڕ هێرشی کردە سەر هاووڵاتییان و دوو کەسی بریندار کرد. دەستبەجێ هێزەکانی …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەكات
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 1ی نیسانی 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق کرد. لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا سەرۆک بارزانی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بە دکتۆر بەرهەم ساڵح و بنەماڵەکەیان ڕاگەیاند بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو بەڵێن ساڵح برای دکتۆر بەرهەم ساڵح. …
زیاتر بخوێنەوەپەیامێكی سەرەخۆشی لە جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی دایکی بەرپرسی لقی 17، پرسە و سەرخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەکیان کرد. مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی دایکی نازم هەرکی، بەرپرسی لقی 17ـی پارتی، پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاو کردەوە. لە پەیامەکەی مەسرور بارزانیدا هاتووە، بۆ کۆچی دوایی دایکتان، پرسە …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
Ok مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق کرد بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەوان بەڵێن ساڵحـی برای. ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 31ی ئاداری 2025، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بە بەرهەم ساڵح گەیاند و هیوای خواست، …
زیاتر بخوێنەوەپەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان وعێراق
بە بۆنەی ( 91 )مین ساڵیادی دامەرزاندنی هەردوو حزبی شیوعیی عێراق و کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و گشت ئەندام و لایەنگرانی هەردوو حزبە تێکۆشەرەکە دەکەم .حزبی شیوعیی عێراق و حزبی شیوعیی کوردستان، مێژوویەکی دێرینيان لە تێکۆشان لە پێناو ئازادی و داکۆکیکردن لە ماف و …
زیاتر بخوێنەوەپەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی رەمەزان
بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، بە تایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم. ئومێدەوارم پشووی جەژن، لە خۆشی و شادی و ئارامیدا بەسەر ببەن.لە خوای مەزن نزاکارین کە ڕۆژوو …
زیاتر بخوێنەوەئەمشەو، پڕۆژەی ڕووناكی دەگاتە شەش گەڕەكی دیكەی هەولێر
ئەمڕۆ هەیینی 28ی 3ی 2025، وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: “لە درێژەی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی، وەزارەتی کارەبا هەڵدەستێت بەدابینکردنی کارەبای نیشتیمانی 24 کاتژمێری بۆ شەش گەڕەکی دیکەی شاری هەولێر، کە بریتین لە گەڕەکەکانی (تەیراوە، مستەوفی، کورانی عەنکاوە، عەنکاوە، سەڵاحەددین …
زیاتر بخوێنەوە