سهرۆك مهسعود بارزانی پهیامێكی له سی و حهفتهمین ساڵهی تاوانی ئهنفال بڵاو كردهوه.له پهیامهكهی سهرۆك بارزانیدا هاتووه، “پڕۆسەی ئەنفال بەشێكی ئەو ستەم و تاوانانە بوو كە لە سەدەی ڕابردوو لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراق له دژی گەلەكەمان ئەنجام درا، لە ئەنجامی ئەو پڕۆسە نامرۆڤانەیەدا كە بە چەند قۆناغ هەموو ناوچەكانی كوردستانی …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکوومەت پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئیتاڵیا كرد
ئهمڕۆ دووشەممه 14ی 4ی 2025، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازیی لە تۆماسۆ سانسۆنێ، كونسوڵى گشتيى نوێى ئيتاڵيا له ههرێمى كوردستان کرد. سەرۆکی حکوومەت پيرۆزباييى دهستبهكاربوونى لێ كرد و هيواى سهركهوتنى لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و پشتیوانيی حکوومەتی ههرێمى كوردستانى بۆ دهربڕى. كونسوڵى گشتيى نوێى ئيتاڵيا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ …
زیاتر بخوێنەوەپەیامی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە ساڵیادی ئەنفال
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی “لە ساڵڤەگەڕی ئەم شاڵاوە تاوانکارییە شۆڤێنیەدا” پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی كوردستان “بە خزمەتکردنی زیاتری کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی ئەنفالکراوان و شەهیدانی کوردستان” دووپات دەکاتەوە. دەقی پەیامی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ئەنفال: لە (37)مین ساڵیادی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال، بە ڕێزەوە یادی شەهیدان و قوربانییانی …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی گرووپی دۆستایەتيی کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە 13/4/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی گرووپی دۆستایەتيی کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا (APPG)، بە سەرۆکایەتی جۆن سلینگەر، ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا و بەرپرسی گرووپەکە کرد. لە دیدارەکەدا، شاندەکە ئاماژەیان بە کار و چالاکییەکانی گرووپەکە کرد، کە لە ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی هەموو پارتەکانی ناو پەرلەمانی بەریتانیا …
زیاتر بخوێنەوە
سهرۆك بارزانی: ڕۆڵی ئافرەتی كورد قەت لە ڕۆڵی پیاو كەمتر نەبووە، ئەگەر هەندێكجار زیاتریش نەبێت
ئهمڕۆ یەکشەممە 13ی نیسانی 2025، لەژێر چاودێریی سەرۆک مهسعود بارزانی یەکەمین کۆنفڕانسی تایبەت بە ئافرەتان بەڕێوە دهچێت.له كۆنفڕانسهكهدا سهرۆك بارزانی گوتارێكی گرنگی پێشكهش كرد و ڕایگهیاند، ڕۆڵی ئافرەتی كورد قەت لە ڕۆڵی پیاو كەمتر نەبووە، ئەگەر هەندێكجار زیاتریش نەبێت.سهرۆك بارزانی ئاماژهی بهوهش دا، ئێوە درووشمتان جوانە (بە تواناكانمان داهاتوو بنیات …
زیاتر بخوێنەوەبهڕێوهبهرایهتیی ئاسایشی سۆران: سێ تۆمهتبار دهستگیر كران
بهڕێوهبهرایهتیی ئاسایشی سۆران ڕاگهیاندراوێكی لهبارهی دهستگیركردنی سێ كهس، به تۆمهتی دزیكردن دهستگیر كرد.له ڕاگهیاندراوهكهدا هاتووه، بەشی خەلیفانی – بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران باندێکی دزی كه له سێ كهس پێكهاتوون دهستگیر كران.ئهوهش خراوهته ڕوو، لەسەر سکاڵایهكی هاووڵاتیان، دوای بەدواداچوون و چاودێریکردن و دەستنیشانکردنی شوێنەکانیان و دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردنیان لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی خلیفان، …
زیاتر بخوێنەوەحەسەن تۆران دەست لە پۆستی سەرۆكی بەرەی توركمانی كێشایەوە
دوای چوار ساڵ لە دانان و دواتر هەڵبژاردنی لە كۆنگرەدا، حەسەن تۆران دەست لە پۆستی سەرۆكی بەرەی توركمانی كێشایەوە. بەرەی توركمانی لەدواین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا لە كەركوك، لە كۆی (16) كورسی ئەنجومەن، تەنیا (2) كورسی بەدەستهێنا. ئهمڕۆ یهكشهممه 13ی نیسانی 2025، حهسهن تۆران سهرۆكی بهرهی توركمانی، دهستی له سهرۆكی بهرهی …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆک بارزانی: کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و ئەردۆغان ئومێد بەخشە
سەرۆک بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و بووسیویەتی “کۆبوونەوەی نێوان شاندی ئیمرالی و سەرۆک ئەردۆگان هەنگاوێکی ئیجابی و ئومێدبەخشە بۆ چارەسەری کێشەکان”. هەر لەم پەیامەدا، سەرۆک بارزانی نووسیویەتی” کۆبوونەوەکە پاڵنەرێکی بەهێزە بۆ پێشڤەچوونی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا”. دوێنێ پێنجشەممە 10ـی نیسانی 2025، شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی و ڕوبیۆ جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە دەکەنەوە
هەینی 11ـی نیسانی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، بە تەلەفۆن قسەیان کرد و وێڕای تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، جەختیشیان لە بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەهێزکردن و پتەوکردنی دۆستایەتی و هاوپەیمانیی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. هاوکات هاوڕاشبوون …
زیاتر بخوێنەوەبە فەرمانی سەرۆك بارزانی تیمەكانی بەرگریی شارستانی و فڕۆكەوانیی فریاگوزاریی هەولێر بەدوای تەرمی ئاڤێستا یوسفدا دەگەڕێن
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی 4ی 2025، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: “لە سەر فەرمانی سەرۆک بارزانی سەرجەم تیمەکانی بەرگریی شارستانی و تیمی فڕۆکەوانیی فریاگوزاریی هەولێر بەشدار دەبن لە گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا یوسف.” ئاماژەی بەوەش دا، كە “بەمەبەستی چڕکردنەوەی هەوڵەکانی دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا سەید یوسف، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی 4ی 2025، مەلا مستەفا …
زیاتر بخوێنەوە