لیژنەی تەناهیی سلێمانی ئاگادارییەكی بڵاو كردەوە و رای دەگەیەنێت، داواكارییەكانتان گەیشت و پێویست بە خۆپێشاندان ناكات. ئەمڕۆ سێشەم 24ـی حوزەیران، لە ئاگادارییەكی لیژنەی تەناهیی سلێمانیدا هاتووە، ئێمە لە لیژنەی تەناهیی پارێزگای سلێمانی، پشتیوانی و پاڵپشتیی تەواوی خۆمان؛ بۆ ماف و داوا ڕەواكانی مامۆستایان و فەرمانبەران و مووچەخۆران بەگشتی؛ دەردەبڕین، باری …
زیاتر بخوێنەوەسهرۆكی دادگای فیدڕاڵیی عێراق دهستی لهكار كێشایهوه
ئهمڕۆ دووشهممه میدیاكانی عێراق ئاشكرایان كرد كه جاسم عمێری سهرۆكی دادگای فیدڕاڵی دهستی لهكار كێشایهوه.بهڵام میدیاكان زانیاریی زیاتر و هۆكاری دهست له كاركێشانهوهكهیان نهخستووهته ڕوو.ئهمه له كاتێكدایه كه له چهند رۆژهی ڕابردوو شهش ئهندامی دادگای فیدڕاڵی لهگهڵ سێ ئهندامی یهدهگی ئهو دادگایه دهستیان لهكار كێشایهوه..
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی: پشتیوانیی بەهێزی خۆمان بۆ ئازادیی بیروباوەڕ دووپات دەکەینەوە
بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە خۆکوژییە تیرۆریستییە دەکەم کە کرایە سەر کەنیسەی مار ئیلیاس لە دیمەشق.پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان دەکەم و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم و هاوسۆزی هەموو زیانلێکەوتووانم.پشتیوانیی بەهێزی خۆمان بۆ ئازادی بیروباوەڕ دووپات دەکەینەوە و بە هەموو شێوەیەکیش تیرۆر ڕەت دەکەینەوە و دژی …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هیندستان دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 6/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بریجیش کۆمار، کونسوڵی گشتیی هیندستان لە هەرێمی کوردستان کرد.سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.کونسوڵی گشتیی هیندستان، خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە، بە تایبەتی لە …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئوردن دەکات بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی
ئەمڕۆ یەکشەممە 6/22 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە فوئاد ئەلمەجالی کونسولی گشتیی شانشینی ئوردن لە هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی لە هەرێم.سەرۆکی حکومەت وێڕای سوپاسکردنی کونسوڵی گشتیی ئوردن بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە ، هیوای سەرکەوتنشی لە ئەرکی داهاتوویدا …
زیاتر بخوێنەوەبڕیارە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە
هەر لەو بارەوە دوێنێ، لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئاماژەی بە بابەتی بڕینی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا کرد و گوتی: بە هەموو شێوەیەک، لە هەوڵ و کارکردنمان بەردەوامین بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و بۆ ئەم مەبەستەش لەم یەک دوو ڕۆژەی …
زیاتر بخوێنەوەپەیامێکی بەپەلە لە عەلی سیستانییەوە لەبارەی دۆخی ناوچەکە
نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و کە تێیدا سیستانی سەرکۆنەکردنی دووپاتکردنەوە لەبەرامبەر هێرشکردنە سەر ئێران و بەئامانجگرتنی فەرماندە سیاسییە باڵاکانی ئەو وڵاتە. مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق هۆشداری دەدات و هێرشەکان بەرامبەر ئێران بە تاوان لە قەڵم دەدات، هەروەها نووسیویەتی: “جگە لەوەی پێشێلکارییەکی …
زیاتر بخوێنەوەوەزارەتی دارایی ڕێنوێنیی تایبەت بە ئاسانکاریی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی هەموارکراو بڵاو دەكاتەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێنوێنیی دارایی تایبەتی بە ئاسانکاریی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی هەموارکراو بڵاو كردەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 18/6/2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، چەند نووسراوێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا ڕێنوێنیی دارایی ژمارە 2ی ساڵی 2025، تایبەت بە ئاسانکاریی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی هەموارکراو لە …
زیاتر بخوێنەوەئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانمان کرد.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، ئاماژەمان بە بابەتی بڕینی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا کرد و جەختمان کردەوە کە بە هەموو شێوەیەک لە هەوڵ و کارکردنمان بەردەوامین بۆ چارەسەکردنی ئەم کێشەیە و بۆ ئەم مەبەستەش، لەم یەک دوو ڕۆژەی دوایی، نامەیەکمان بۆ دادگای فیدراڵی ناردووە سەبارەت بە نایاسایی و …
زیاتر بخوێنەوەوەزارەتی پەروەردە سەرجەم تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 و خولی دووەمی لە قوتابخانەكان راگرت
وەزارەتی پەروەردە سەرجەم تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 و خولی دووەمی قوتابخانەكانی لە هەرێمی كوردستان بۆ هەفتەیەك دواخست. وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند “لەبەر بەرژەوەندیی گشتی، ئەم هەفتەیە واتە لە سبەی شەممە 14ی 6ی 2025ـەوە هەموو تاقیکردنەوەکان لە قوتابخانە حکوومی و ناحکومییەکان بە قوتابخانە ناحکوومییە نێودەوڵەتییەکان و تاقیکردنەوەکانی وەزاری پۆلی 12ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانییەوە، …
زیاتر بخوێنەوە
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە