نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 17)

کوردستان

مارکۆ ڕوبیۆ ستایشی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی کرد بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە ستایشی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی کرد، بەهۆی واژووکردنی ڕێککەوتنانەکان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان کردوویەتی. هەینی 23ـی ئایاری 2025، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی دا،  مەسرور بارزانی …

زیاتر بخوێنەوە

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راگەیاندرا

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راگەیاندرا لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ ئەمەریکا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 23ی ئایاری 2025، لە واشنتن، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکوومەت سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانیی بەردەوامیی ئەمەریکا بۆ …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری وزەی ئەمەریکا کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/22، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن, لەگەڵ کریس ڕایت وەزیری وزەی ئەمەریکا کۆبووەوە.وەزیری وزەی ئەمەریکا، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ ئەمەریکا نیشاندا و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەردوو ڕێککەوتننامەکە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە بواری وزە و پەرەپێدانی زیاتری وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە کوردستان دەربڕی.سەرۆکی حکومەت …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە ئەحمەد داودئۆغڵو كرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ـی ئایاری 2025، لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا و سەرۆکی پارتی داهاتووی تورکیا و شاندی یاوەری کرد. لەدیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و بە هەنگاوێکی گرنگ و مێژوویی وەسفکرا و جەختیش لە پێویستیی پابەندبوونی هەموو لایەک کرایەوە بۆ …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ کۆنگرێسمان مایک ڕۆجەرز کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن, لەگەڵ کۆنگرێسمان مایک ڕۆجەرز سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریی سەربازی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا جەخت لە بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە کرایەوە . لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا ، گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی لەگەڵ کۆنگرێسمان دارێل ئیسا کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن, لەگەڵ کۆنگرێسمان دارێل ئیسا کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا جەخت لە پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرا .هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵیی عێراق و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی شایستە داراییەکانی …

زیاتر بخوێنەوە

بڕیارێک بۆ خانەنشینی فەرمانبەران دەرکرا

بەپێی نوسراوێکى وەزارەتەکە کە دەست سبەى کەوتووە، فەرمانبەران لەگەڵ تەواوکردنى تەمەنى یاسایی خانەنشینى کە 60 ساڵە، دەبێت خانەنشین بکرێن، بەبێ لەبەرچاوگرتنى ماوەى ساڵانى خزمەت. ئاماژە بەوەشکراوە، فەرمانبەران لەکاتى تەواوکردنى 60 ساڵى بەپێی رۆژى لەدایکبوونیان بە خانەنشین هەژمار دەکرێن، ئەوەش لەسە بنەماى بڕیارى ژمارە 20 ى ساڵى 1988 تایبەت بە رێکخستنى …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سێناتۆر ئەلیسا سلۆتکین کۆ بووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی 5ی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن لەگەڵ سێناتۆر ئەلیسا سلۆتکین کۆ بووەوە. 
لە دیدارەکەدا باس لە چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێم و بەتایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرا. هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی و پێویستیی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان. ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی و سێناتۆر تێد بەد، جەخت لە بەردەوامیی پشتگیریکردنی هێزی پێشمەرگە دەکەنەوە

مەسرور بارزانی و سێناتۆر تێد بەد، جەخت لە بەردەوامیی پشتگیریکردنی هێزی پێشمەرگە دەکەنەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 21ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن, لەگەڵ سێناتۆر تێد بەد، کۆ بووەوە. حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، لە کۆبوونەوەکەدا، جیا لە دووپاتکردنەوەی خواستی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، جەخت …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سێناتۆر بیل هاگەرتی کۆ بووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی 5ی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر بیل هاگەرتی کۆ بووەوە. 
 لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا. سێناتۆر هاگەرتی پێشوازیی لە واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دوو کۆمپانیای ئەمریکی کرد لە بواری وزە …

زیاتر بخوێنەوە