نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 165)

کوردستان

خانەنشینێکى ئەیلوول قوباد تاڵەبانى دەستى گرتووە بەسەر قوتماندا بەم جەژنە

فاتمە محەمەد خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌یلوولی هاوسه‌ره‌ كۆچكردووه‌كه‌ی هه‌یه‌، ڕاگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوومه‌ به‌رده‌م بانكی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مووچه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌م، به‌ڵام پێیان گوتین بڕۆنه‌وه‌ مووچه‌ نییه‌، له‌ كاتێكدا له‌ به‌رچاوی خۆمان ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی یه‌كێتین، مووچه‌یان پێ ده‌درا به‌بێ گرفت. ئه‌وه‌یشی گوت، عه‌یبه‌ بۆ حزبێك خۆی به‌ پێشڕه‌و بزانێت و ده‌ست …

زیاتر بخوێنەوە

چرکە ناوى ئەو کەسانە ئاشکرادەکات قوباد تاڵەبانى ڕاى سپاردوون نوسین دژى کابینەى نۆ بڵاو بکەنەوە

قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەت بۆ وەستانەوە دژى سەرۆک وەزیران و کابینەى نۆ تیمى تایبەتى ڕۆژنامەنووس و نوسەرى شۆسیال میدیا پێکهێناوە پارەیەکى خیاڵى خستووەتە بەردەستیان بۆ نوسینى چەواشەکاریانە. تیمى یەکەمى قوباد تاڵەبانى بە سەرپەرشتى، هەریەکە لە (عەتا محەمەد، ئەحمەد نەجم، کاوە شێخ عەبدوڵا، سەمەد زەنگەنە، دانا ساڵح، مونیر سەلیم، ئاران …

زیاتر بخوێنەوە

ڕاگەیەنراوی پۆلیسی هەولێر لەبارەی ڕووداوێکی کوشتن لە شەقامی 120 مەتری هەولێر

  پۆلیسی هەولێر ڕاگەیەنراوێکی سەبارەت بە ڕووداوێکی کوشتن لە شەقامی 120 مەتری هەولێر بڵاو کردۆتەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە تۆمەتبار لە هەمان کاتدا خۆی ڕادەستی یاسا کردووە. کاتژمێر 09:00ـی دوێنێ سێشەممە 18ـی 04ـی 2023 ڕووداوێکی کوشتن لە شەقامی 120 مەتری شاری هەولێر ڕووی دا، پۆلیسی هەولێر لەمبارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاو …

زیاتر بخوێنەوە

بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت تووشبووانی تالاسیمیا بێبەرانبەر چارەسەر دەکرێن

لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پشکنین و وەرگرتنی چارەسەر بۆ تووشبووانی تالاسیمیا، بێبەرامبەر دەبێت. فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، لە سۆنگەی بەرپرسیاریەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرانبەر بە دۆخی تەندروستیی تووشبووانی تالاسیمیا و ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی خانەوادەکانیان، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەنجامدانی سەرجەم پشکنین …

زیاتر بخوێنەوە

سه‌رۆك بارزانی جه‌ژنی چارشه‌مبا سۆر له‌ خوشك و برایانی ئێزیدی پیرۆز ده‌كات

سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند “بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئایینی ئێزیدی (چارشەمبا سۆر)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی ئێزیدی دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم”. سه‌رۆك بارزانی ڕاشیگه‌یاند ” هیوادارم هەموو بۆنە و جەژن و خۆشییەكانیان لە كەشێكی ئارام و پڕ لە ئاسوودەیی بەڕێ بكەن”. …

زیاتر بخوێنەوە

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌

ئەمڕۆ سێشەممە 18/4/2023، وەزارەتی پێشمەرگە لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە: “دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵێك له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی باندێكی شەش كه‌سی كه‌ چه‌كی بانكی سا‌خته‌یان به‌كارهێناوه‌ بۆ دزینی بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌بانكێكی حكوومی، ئێمه‌ له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌ێنین كه‌ دوورو نزیك ئه‌و پرسه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نیه‌ و هیچ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌و تاوانه‌دا …

زیاتر بخوێنەوە

مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەکات

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ شاندێكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌كات و جه‌خت له‌ گرنگی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان كرایه‌وه‌. ئەمڕۆ دووشەممە 17/4/2023 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی( WHO) کرد بە سەرۆکایەتی ئەحمەد زویتن بەرپرسی ڕێکخراوەکە لە عێراق. لە دیدارەکەدا ، کارو پڕۆژەکانی ڕێکخراوی تەندرستی جیهانی …

زیاتر بخوێنەوە

ئاسایشی هەولێر: ئەو هاووڵاتییەی هێرشی کردە رۆژنامەنووسێک دەستگیرکرا

دەقی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی نیسانی 2023, هەواڵێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو بوویەوە گوایە لەناو بازاڕی شاری هەولێر هێرش کراوەتە سەر ڕۆژنامەوانێک، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لەو بارەوە دەست پێ کرد و دەرکەوت، هاووڵاتییەک بەناوی ( ک.س.ع ) پەلاماری …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی.. ئێوارەخوانێک بۆ پیشەوەران و کاسبکاران ڕێک دەخات

مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، ئێوارەخوانێك بۆ كاسبكار و پیشەوەرانی هەولێر رێكدەخات. ئەمڕۆ یەكشەم 16ی نیسان، بەگوێرەی راگەیەنراوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەخوانێكی بەربانگ بۆ ژمارەیەك لە كاسبكار و پیشەوەر و دەستگێڕ و دوكاندارانی بازاڕی هەولێر بەڕێوە دەچێت. ئاماژەی بۆ ئەوە كراوە كە …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و میری ئێزدییان جەخت لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال دەکەنەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و میری ئێزدییان جەختیان لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال کردەوە بۆ ئاساییکردنەوەی دەڤەرەکە لە پێناو ئاوەدانکردنەوە و گەڕانەوەی ئاوارەکان. ئەمڕۆ یەکشەممە (16ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییان کرد و لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئێزدییان …

زیاتر بخوێنەوە