نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 164)

کوردستان

مەسرور بارزانی: سوودانی ئارەزوویەکی بەهێزی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور هەیە

بە گوێرەی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا، کە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بارەی چەندین تەوەر، گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانە کرا و گوتیشی “هەستمان بەوە کرد کە سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ، ویست و ئارەزوویەکی بەهێزی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنی لایەنەکان …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی:هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێ له‌ خێر و به‌ره‌كه‌تی هه‌ژماری من به‌شدار بێ، تا زووتر ئه‌و كاره‌ بكا

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نێ، به‌خستنه‌گه‌ڕی سیسته‌می بانكی و هه‌ژماری من، كریدێت كارت كاری پێ ده‌كرێ و هه‌ر مانگێك نه‌توانرێ مووچه‌ بدرێ، پێویست به‌ پاره‌ی كاش ناكا و به‌ كریدێت ده‌توانرێ مووچه‌كه‌ وه‌ربگیرێ. مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ گفتوگۆیه‌كدا، له‌باره‌ی سیسته‌می هه‌ژماری من و چه‌ند پرسێكی تایبه‌تی بانكی …

زیاتر بخوێنەوە

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه‌ و گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆخی دارایی هه‌رێم ده‌كرێت

ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.ئەمڕۆ چوارشەممە، رێکەوتی 15ـی ئاداری 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرنجامی سەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ بۆ هەرێمی کوردستان.دوایین هەنگاوەکانی پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتی عێراقی …

زیاتر بخوێنەوە

ئەمڕۆ 120ساڵ بەسەر یادی لەدایك بوونی مستەفا بارزانی تێپەڕدەبێت

لە 14/3/1903 بارزانی نەمر باوكی نەتەوەی كورد و سەركردەی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان هاتە ژیانەوە و زیاتر لە نیو سەدە خەبات و تێكۆشانی بو رزگاری نەتەوەكەی تەرخان كرد. دوای كۆچیشی لەناو گەلەكەی و لە یادەوەری شۆڕشگێران و ئازادیخوازانی جیهاندا بە نەمری مایەوە، رۆژی چواردەی ئادار لە مێژووی كوردستان و جیهاندا بەگشتی …

زیاتر بخوێنەوە

حکوومەتی عێراق ڕەتی کردەوە لە 400ملیار دینارەکە بەجیا پارە بۆ سلێمانی بنێرێ

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەڕێگەی خالید شوانی وەزیری دادی عێراق، هەوڵدەدات لە 400 ملیار دینارەی بۆ کوردستان ڕەوانەکراوە، 200 ملیار دیناری ڕاستەوخۆ بۆ سلێمانی بنێردرێ بەڵام شکستی هێناوە. سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ چرکە ڕای گەیاند:” بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، لە ڕێگەی خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق، هەوڵیانداوە سلێمانی لە کوردستان جیابکەنەوە …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی سوید لە عێراق دەکات

ڕۆژی دووشەممە 13ی ئاداری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو جێسیکا سڤاردسترۆم باڵیۆزی سوید لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و  کۆسپەکانی بەردەم سەقامگیریی عێراق و جێبەجێبوونی بەرنامەی حکوومەتی عێراق تاوتوێ کرا.لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر هەڕەشەکانی هزری توندڕۆیی و تاییفەگەری لەسەر …

زیاتر بخوێنەوە

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەرۆکی حکومەت لە پەیامەکەیدا داوای لە هاونیشتمانییان و شوفێران کرد پابەندبن بە رێنماییەکانی هاتووچۆ و خۆیان و کەسوکاریان بپارێزن. دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت: بە داخەوە دوێنێ شەو لە ئەنجامی ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆ، پێنج کەس لە ئەندامانی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا، لە ماوەی تەنیا پێنج ڕۆژیشدا، شازدە کەس لە هەرێمی کوردستان، …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی قوتابییانی ئەکادیمیای دیپلوماتی ڤییەنا کرد

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی 03ـی 2023 پێشوازی لە شاندێکی قوتابییانی ئەکادیمیای دیپلوماتی ڤییەنا کرد. شاندەکە خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانیکردنی هەرێمی کوردستان نیشان دا کە ئەمە شەشەمین شاندی قوتابییانی ئەکادیمیاکەیە لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا، سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە. هەروەها ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی و دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی …

زیاتر بخوێنەوە

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دیداری لاوان بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ یەکشەممە 3/12 کاتژمێر 11:00 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, دیداری لاوان لە شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت . فریکوینسی گواستنەوەی زیندی : ‏Frequency feed:‏Eutelsat 7c‏FR: 11684‏POL: V‏SR:2.5

زیاتر بخوێنەوە

گەورەترین چالاكیی شاخەوانی لە هەرێمی كوردستان لە كتێبی گینس تۆمار كرا

ئەمڕۆ لە چیای سەفین، لە سنووری پارێزگای هەولێر، بە سەرپەرشتیی ئارین بارزانی، گەورەترین چالاكیی شاخەوانیی ئەنجام درا و لە كتیبی گینس تۆمار كرا. كۆمپانیای visit Kurdistan توانی یه‌كه‌م ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌ كتێبی گینیس تۆماربكات به‌ ئه‌نجامدانی گه‌وره‌ترین چالاكی شاخه‌وانی به‌ به‌شداری زۆرترین شاخه‌وان له‌ یه‌ك كاتدا به‌ یه‌ك رێڕه‌و، کە …

زیاتر بخوێنەوە