نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 158)

کوردستان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی داد دەکات

لە چوارچێوەی سەردانەکانیدا بۆ وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت، ئەمڕۆ پێنجشەممە7ی تەمموز، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی وەزارەتی دادی کرد و لەلایەن فەرسەت ئەحمەد وەزیری داد، پێشوازی لێ کرا.پاشان سەرۆکی حکومەت، بە ئامادەبوونی وەزیر و سەرۆکی ئەنجومەنی شورا و سەرۆکی داواکاری گشتی و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت …

زیاتر بخوێنەوە

پارێزگاری هەولێر.. بەفەرمانی مەسرور بارزانی پڕۆژەکان دەست پێدەکەنەوە

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بودجەی پەرەپێدانی هەرێمی کوردستان لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکوومەت، پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دەست پێدەکەنەوە. لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەۆلێر گوتی: بەمەستی وەڵامدانەوەی داواکاریی هاوڵاتیان بۆ خزمەتگوزاری لەساڵی ڕابردوو بە ٢٨ ملیار دینار ١٣٠ پڕۆژە لە هەولێر جێبەجێ کران، ئەمساڵیش ١٦٢ پڕۆژی خزمەتگوزاری ده‌كرێ، بۆ …

زیاتر بخوێنەوە

بارەگای بارزانی: سەرۆک بارزانی هیچ پەیامێکی بۆ چوارچێوەی هاوئاهەنگی نەناردووە

بارەگای بارزانی لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە باس لەوە دەکەن سەرۆک بارزانی پەیامی بۆ سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی ناردووە رایگەیاند، “ئەو هەواڵە دوورە لە راستی و هیچ بنەمایەكی نییە”. ئەمڕۆ 07-06-2022 بارەگای بارزانی لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، “جەخت لەوە دەكەینەوە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و حكومەتی داهاتوودا، ناوی كەس و لایەن بە لای …

زیاتر بخوێنەوە

“هه‌رێمی كوردستان ملکەچی هیچ فشار و هەڕەشەیەکی حکومەتی فیدراڵی نابێت”

ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیکردەوە هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک، دەستبەرداری ماف و شایستە دەستوورییەکانی نابێت و ملکەچی هیچ فشار و هەڕەشەیەکی حکومەتی فیدراڵی نابێت کە دەیەوێت مافەکانی خەڵکی کوردستان پێشێل بکات. ئەمڕۆ چوارشەممە 6 ی تەمموزی 2022 ، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی: دڵگرانبووم بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی سکرتێری گشتی ئۆپێک

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی: “دڵگرانبووم بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی محەممەد بارکیندۆ سکرتێری گشتی ئۆپێک. پێکەوە بیرەوەری و پەیوەندی دۆستانەمان ھەبووە”. مەسرور بارزانی لە هەمان تویتدا نوسیوویەتی: “سەرەخۆشی لە خێزان و ھاورێیانی و ئەندامانی ئۆپێک دەکەم.” ئەمڕۆ 6ـی تەمووزی 2022، رێكخراوی ئۆپێك رایگەیاند، محه‌مه‌د سانوسی باركیندۆ، سكرتێری …

زیاتر بخوێنەوە

وه‌زاره‌تی دارایی خه‌رجی و داهاتی نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی بڵاوكرده‌وه‌

ده‌قی راپۆرته‌كه‌ ببینه‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌ 6ـی ته‌ممووز / یۆلیۆی 2022) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، داهاتی ئاماژە پێكراوی فرۆشتنی نەوت بریتییه‌ لە پوختەی ئەو داهاتەی كە لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان دەخرێتە سەر ئەژمێری وەزارەتمان. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئەم داهاتە پێش گەیشتی بە …

زیاتر بخوێنەوە

پشووەکانی جەژنی قوربان راگەیەندرا

حکومەتی هەرێمی کوردستان یەك هەفتە پشووی جەژنی راگەیاند کە لە رۆژی ٩ـی حوزەیران دەستپێدەکات تا رۆژی 14ـی تەمووز. د.جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە رۆژی شەممە رێکەوتی 9ی تەمووز، تاوەکو رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 14ی تەمووزی 2022، لە سەرجەم …

زیاتر بخوێنەوە

مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له‌ نه‌دیم زه‌هاوی ده‌كا

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی له‌ نه‌دیم زه‌هاوی ده‌كا، به‌ بۆنه‌ی ده‌ستنیشانكردنی وه‌كوو وه‌زیری دارایی به‌ریتانیا.ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6/7/2022، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاندووه‌: کاک نەدیم زەهاوی، پیرۆزباییت لێدەکەم بە بۆنەی دەستنیشانکردنتان وەک وەزیری دارایی بەریتانی.ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: بەهیوای بەردەوامیدانی کاری هاوبەشمانم بۆ پێشخستنی دۆستایەتی بەهێزی …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 5ی تەمموز، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەلینا رۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی کرا.سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان، هەمیشە ئامادە بووە کێشە هەڵپەسپێردراوەکانی لە گەڵ بەغدا، …

زیاتر بخوێنەوە

جوتیار عادل: ڕێز لە هەموو لە هەموو پیشەیەک دەگرین و هیچ کچە مۆدێلێکمان نەناردووەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان

وتەبێژی حکوومەت..کاری کچە مۆدێلەکان بەپێی یاسا پێویستە ئەو كارە رێک بخرێت د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،راگەیاند: “ئەرکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان پاراستنی شیرازەی کۆمەڵایەتی و سیستەم و ئادابی گشتییە، بۆ بابەتی كچە مۆدێلەكان ئێمە لە چوارچێوەی یاسا کارپێکراوەکانی هەرێمی كوردستان و عێراق مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسە دەكەین و رێگە …

زیاتر بخوێنەوە