
ئەندامێكی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ئاشكرای كرد، بە پشتگیریی تاقمی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ی نێو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە لاهوور جەنگی سەردەستەیانە، خەریكە حەشدی كوردی دروست دەكرێت.
حاكم حەمدی مەجید، ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان كە هاوكات لە مەكۆی بزووتنەوەكە لە كەركووك كار دەكات، راگەیاند، لە دوای ١٦ی ئۆکۆتبه‌ر، کورد به گشتی ئامانجه، نه تورکیا و ئێران و عه‌ره‌بی شۆڤێنی پێیان خۆش نییه قەوارەیەكی كوردی دروست بکرێت، بگرە ده‌یانه‌وێت ئەو قەوارەیەی هەشە نه‌مێنێت و وه‌ک شێرپەنجە ته‌ماشای ده‌که‌ن.
دەڵێ،به تایبه‌ت لە دوای ١٦ی ئۆکۆتبه‌ر، هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵا ده‌ده‌ن ئه‌م قەوارەیە نەهێڵن، ئه‌وه‌تا خه‌ریکه شه‌به‌ک و مه‌سیحی و کاکه‌یی پڕچه‌ک ده‌کرێن، تەنانەت له سنووری زۆنی سه‌وز لێره‌وله‌وێ هه‌وڵ هه‌یه بۆ پڕچه‌کكردنی گرووپ و فه‌وجی میلیشیا و جاش.
دووپاتیشی كردەوە: ”لە دوای ١٦ی ئۆكتۆبەر هەولێر بە تەواوی كراوەتە ئامانج، هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی گرووپی چەكدار لە كوردستان دروست بكرێت، بەداخەوە وڵاتێكی بەهێز لە پشت تاقمی خیانه‌تی ١٦ی ئۆکتۆبه‌ره و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م سه‌نگه‌ره نه‌مێنێت که کوردستانه“.
حاكم حەمدی مەجید ئەوەشی دركاند كە ”بە پشتگیریی گرووپی خیانەت، خەریكە حەشدی كوردی دروست دەكرێت، بە داخەوە ئەم تاقمە خیانەتكارە خەریكی جاشایەتی و خۆفرۆشین.