نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەکەکە.. هاوڵاتیانی شنگال لەخشتە دەبات ماڵکەکانیان لە ژێردەست دەردێنێت

پەکەکە.. هاوڵاتیانی شنگال لەخشتە دەبات ماڵکەکانیان لە ژێردەست دەردێنێت

سەعدوون زەرۆ بەرپرسی ڕاگەیاندنی ماڵی ئێزیدییان لە شنگال، ڕایگەیاند، پەكەكە لە شنگال بەردەوامە لە كڕینی زەوی و شوێنی بازرگانی و تا ئێستە 60 شوێنی كڕیوە، 50 شوێن و زەوی لە شنگال و 10 شوێنیش لە چیای شنگال، ئامانجیانە بازرگانی پێ بكەن و مانەوەی خۆیان پتەوتر بكەن .

ئەو روونی كردەوە، ھەر كەسێك ناڕەزایەتی دەربڕێت پارەیان پێ دەدەن و بێدەنگیان دەكەن، بەم هۆیەوە خەڵكی هەژار لە خشتە دەبەن و خەڵكی شنگالیش بواری ئابووریان خراپە، بۆیە بێ ئەوەی لە دەرەنجامەكەی ئاگادار بن، خۆیان بێدەنگ دەكەن.

وەك زیاتر خستیەڕوو، پەكەكە ھەرچی كارێكی خراپە دەیكات، چونكە ئەوان جگە لە بەرژەوەندی خۆیان، ھیچ كارێك ناكەن سوودی بۆ خەڵكی شنگال ھەبێت و تا ئەوان لە شنگال نەڕۆن، ئەو شارۆكەیە ئارامی بەخۆیەوە نابینێت.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *