نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / زانیاری ورد پەکەکە بە هاوکاری تاقمی خیانەت کار منداڵی خەڵکی دەفڕێنن

زانیاری ورد پەکەکە بە هاوکاری تاقمی خیانەت کار منداڵی خەڵکی دەفڕێنن

چاودێرێکی سیاسی،پەکەکە به‌ ھاوكاریی ئه‌و تاقمەی نێو یەكێتی یان بە چاوپۆشیكردنی ئەوان، پەكەكە سه‌رانه‌ له‌ خه‌ڵكی دەڤەری سلێمانی وەربگرێت.

چەكدارانی (پەكەكە) بە پشتیوانیی تاقمێكی نێو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، باج و سەرانە لە خەڵكی سنووری سلێمانی دەسەنێت، لە بەرامبەریشدا هەندێك ئاسانكاری بۆ بازرگانی و كارە نایاساییەكانی ئەو تاقمە دەكات.

نه‌دا مێرگه‌سۆرى، چاودێرى سیاسى ڕاگه‌یاند: ”بوونی په‌كه‌كه‌ له‌ هەرێمی كوردستان ناده‌ستووری و نه‌یاساییە، بۆیه‌ ده‌بێت حكوومه‌تی عێراق به‌رپرسیارێتیی خۆی به روونی به‌رامبه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و ھێزه‌ له‌سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان دیاری بكات.

جەختیشی كردەوە، چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ بوونه‌ته‌ بەڵا و بارگرانی و دێوزمه‌ بۆ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ی جموجۆڵی چه‌كداری تێدا ده‌كه‌ن. گوند و ئاوایی خه‌ڵكیان داگیر كردووه‌ و كوڕ و كچی كورد ده‌ڕفێنن و سه‌رانه‌ و باج له‌ خه‌ڵكی وه‌رده‌گرن.

ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ”هه‌ندێك لایەن لە هەرێمی كوردستان، بە تایبەتیش تاقمێكی نێو یه‌كێتی بێ شەرمانە پاڵپشتی ئەو هه‌وڵە قێزه‌ون و ماڵوێرانكەرەی په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ن و چه‌پڵه‌یان بۆ لێده‌ده‌ن.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *