
به‌رپرس و سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له كه‌ركووك دابه‌شبوون به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا و له ناوخۆی خۆیاندا كێشه دروستبووه له‌سه‌ر دانانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی، به‌ره‌ی دژ، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌رپرسی ئێسته‌ی مه‌ڵبه‌ند دووربخرێته‌وه و لا ببرێت.
به‌شێك له‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه سه‌ر به كه‌ركووكن جووڵه‌یه‌كیان ده‌ست پێ كردووه بۆ دروخستنه‌وه‌و لابردنی “حه‌مه‌سوور دووشیوانی” كه ئێسته به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی دووی كه‌ركووكی یه‌كێتی و پێیان وایه كه ئه‌و كه‌سه له رووی دیپلۆماسی و پێوه‌ندییه‌وه بۆ ئه‌و پێگه و پۆسته گونجاو نییه.
جه‌نگی عیزه‌دین، به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، راگه‌یاند، به‌رنامه‌یه‌ك له ناو مه‌كته‌بی سیاسی و هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی هه‌یه بۆ گۆڕینی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كان، ئه‌مه ته‌نیا بۆ كه‌ركووك نییه به‌ڵكو بۆ مه‌ڵبه‌نده‌كانی تریشه.
به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووك ئه‌وه‌یشی گوت، ئێسته گفتوگۆ له باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه كراوه، به‌ڵام تا ئێسته نه‌كراوه‌ته بڕیار و نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.