نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئاشكرابوو چه‌واشه‌كاری میدیای لاهوور و بافڵ پێوه‌ندی به‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ هه‌یه‌

ئاشكرابوو چه‌واشه‌كاری میدیای لاهوور و بافڵ پێوه‌ندی به‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ هه‌یه‌

میدیاكانی سەربە لاهوور جەنگی و بافڵ تاڵەبانی، لە هەواڵ و ڕاپۆرتە چەواشەكارییەكانیان وا بڵاو دەكەنەوە وەك حزب و هاوسەرۆكان، ڕێككەوتنیان كردووە بۆ ناردنی بەشە بودجەی كوردستان، بیریان چووە قوباد تاڵەبانی برای هاوسەرۆكیان سەرۆكایەتی شاندی حكوومەتی هەرێمی كردووە بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا گوتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی سەربە گرووپی نیو سەرۆك لاهوور جەنگی لە پەرلەمانی عێراق، نووسیبووی بۆ ڕیش چوون و سمێڵیان لەسەر دانا، بەغدا بەبێ ناردنی دینارێك داوای مانگانە 100 ملیار دینار دەكات، ئەمڕۆ پێچەوانەی دوێنێ میدیاكانیان خستووەتە گەڕ، پەرلەمانتارێكیش دەڵێ ڕێكلام دەكەن و لە جەوی هەڵبژاردندان.

محەمەد ئەمین ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاگەیاند، شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ چەند مانگ لە بەغدا بوو بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ حكوومەتی ناوەند، لە پەسەندكردنی بودجە شاندی حكوومەتی هەرێم لەگەڵ لیژنەی دارایی چەندان كۆبوونەوەیان هەبوو، تا ڕێككەوتن كرا و لە بودجەی ساڵی 2021 بەشە بودجەی كوردستان چەسپێنرا.

ئاماژەی بەوەش كرد، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕێككەوتنی لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی عێراق كرد، ‌ شاندی حكوومەتی هەرێم لە بەغدا پێیان گوتن سەرۆكی حكوومەت پشتگیرییەكی تەواویان دەكات و هەموو دەسەڵاتێكی پێداون بۆ ڕێككەوتن، بۆیە ئەو پاڵپشتییەی سەرۆكی حكوومەت نەبووایە ڕێككەوتنەكە نەدەكرا.

وەك زیاتر خستیەڕوو، ڕێككەوتنەكە حكوومەت لەگەڵ حكوومەت كردوویەتی نەك حزب، یەكێتی كەوتووەتە ناو جەوێكی بانگەشەی هەڵبژاردن، ڕێكلام بۆ خۆیان دەكەن، ئەو جۆرە بانگەشانە زۆر دەبن، خەڵكی زۆر باش لای ڕوونە ئەوە حكوومەت بووە ڕێككەوتنی كردووە، دەیان جار شاندی حكوومەتی هەرێم ڕۆیشتووەتە بەغدا بۆ ڕێككەوتن.

محەمەد ئەمین پێی وایە، وەزیری دارایی عێراق ناتوانێ ببێتە ڕێگر لە بەردەم ناردنی بەشە بودجەی كوردستان، پڕۆژەیاسا لە پەرلەمان دەنگی لەسەر دراوە و ئەگەر وەزیر پێشێلی یاساكە بكات، دەتوانرێ لە دادگا سكاڵای لەسەر تۆمار بكرێت.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *