
له دەقی بەیاننامەیەكی مام جەلالە لە 25– 12– 1992 لەسەر شەڕپێفرۆشتنەكانی پەكەكە بە ھەرێمی كوردستان بە دەستخەتی خۆی نووسیویەتی، چركه بهتهواوهتی بڵاوی دهكاتهوه.
دهقی بهیان نامهكه
یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان
سكرتێری گشتی
كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان باش لەو ڕاستیە گەییشتوون كە سەركردەی پەكەكە بە فیتی دوژمنانی كورد و كوردستان و بە نیازی تێكدانی پەرلەمان و حكوومەتی فیدراڵیی كوردستان، شەڕی براكوژیان بۆ ماوەیەك سەپاند بەسەرماندا، دوای ھێرش و پەلامارەكانی پەكەكە و ئابڵووقەدانی ھێزەكانیان لەلایەن ھێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە، دوای ئەوەی فیشاڵ و درۆودەلەسەكانیان دژی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان و خەڵكی كوردستان سووك و ڕیسوا بوون، سەركردایەتیی كوردستانی عێراق شەڕ ڕاگرتنی قبووڵ كرد بۆ ئەوەی چیتر خوێنی كورد بەفیڕۆ نەڕژێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە