نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هێرشی په‌كه‌كه‌ بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ ده‌ست پێده‌كات

لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هێرشی په‌كه‌كه‌ بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ ده‌ست پێده‌كات

لیژنەیەكی هاوبەشی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی پەكەكە، سەردانی دهۆك دەكات و ڕاپۆرتێك لەسەر ڕووداوەكانی ئەو ناوچەیە ئامادە دەكەن.

ڕێڤینگ هرووری پەرلەمانتاری كوردستان، ڕاگەیاند، سبەی لیژنەیەك لە پەرلەمانی كوردستان و پەرلەمانی عێراق، بۆ لێكۆڵینەوە لە شەڕی پەكەكە و سوپای توركیا و زیانەكانی، دەچنە سنووری پارێزگای دهۆك و ڕاپۆرتێك ئامادە دەكەن.

باسی لەوەش كرد، پەرلەمانتارەكان پێكهاتوون‌ لە لیژنەكانی ناوخۆ و پێشمەرگە و تەندروستی و ژینگە و كشتوكاڵ، شاندی پەرلەمانی عێراقیش لە لیژنەی تایبەتمەند پێك دێن، سەردانەكە بەیەكەوە دەبێت.

باسی لەوەش كرد، لە ڕاپۆرتەكە سەرجەم ئەو زیانەی بەهۆی پەكەكە لە سنوورەكە هەیە، تۆمار دەكرێت و پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەكەن.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *