نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ماموستایانی ئاینی بۆ كه‌مه‌ڵ خه‌راپ ده‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌ شه‌هید ناو نابه‌یت

ماموستایانی ئاینی بۆ كه‌مه‌ڵ خه‌راپ ده‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌ شه‌هید ناو نابه‌یت

ناوهێنانی وشەی كوژراو بۆ پێشمەرگە شەهیدەكانی كوردستان لەلایەن كۆمەڵی دادگەری كوردستان، نیگەرانی و ناڕەزایەتی لێ كەوتووەتەوە و مامۆستایەكی ئاینیش دەڵێت، كۆمەڵ كارێكی خراپ دەكات.

ئاوات نەقشبەندی گوتاربێژ و مامۆستای ئاینی لە سلێمانی، راگەیاند، شەهید دوو رەهەندی هەیە، شەهیدی ئاینی و شەهیدی نەتەوەیی، لە شەهیدی ئاینی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) فەرموویەتی هەر كەسێك لەسەر خاك و نامووس و كەسایەتیی خۆی بێنە سەری و بكوژرێت، ئەو كەسە شەهیدە.

ئەوەشی گوت، شەهیدی نەتەوەیی، ئێمە وەك میلەتی كورد لەسەر ئاو و خاكی خۆمان دانیشتووین و هەر كەس بێتە سەرمان تورك، فارس، عەرەب یان هەر كەس و گرووپێكی تر بمانكوژێت، ئەوەش دەكاتە شەهیدبوون.

ئەو دەڵێت، “وەك مامۆستایەكی ئاینی نیگەرانم لەوەی كە كۆمەڵی دادگەری لە نووسینەكانیاندا بە شەهیدبوونی پێشمەرگە ناڵێن شەهید، ئەمەش هۆكارەكەی دیارە كە كارەساتی گەورەیە، زۆر لە كەسانی ئاینی كە ئەندامی هیچ حزب و گرووپێك نین، نیگەرانن لەو هەڵوێست و كاركردنەی كۆمەڵی دادگەری.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *