
لیژنەیەكی هاوبەشی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی پەكەكە، سەردانی دهۆك دەكات و ڕاپۆرتێك لەسەر ڕووداوەكانی ئەو ناوچەیە ئامادە دەكەن.
ڕێڤینگ هرووری پەرلەمانتاری كوردستان، ڕاگەیاند، سبەی لیژنەیەك لە پەرلەمانی كوردستان و پەرلەمانی عێراق، بۆ لێكۆڵینەوە لە شەڕی پەكەكە و سوپای توركیا و زیانەكانی، دەچنە سنووری پارێزگای دهۆك و ڕاپۆرتێك ئامادە دەكەن.
باسی لەوەش كرد، پەرلەمانتارەكان پێكهاتوون لە لیژنەكانی ناوخۆ و پێشمەرگە و تەندروستی و ژینگە و كشتوكاڵ، شاندی پەرلەمانی عێراقیش لە لیژنەی تایبەتمەند پێك دێن، سەردانەكە بەیەكەوە دەبێت.
باسی لەوەش كرد، لە ڕاپۆرتەكە سەرجەم ئەو زیانەی بەهۆی پەكەكە لە سنوورەكە هەیە، تۆمار دەكرێت و پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەكەن.