نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / په‌كه‌كه‌ كفری سیاسی و نه‌ته‌وه‌ی به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ پێڕه‌و ده‌كات

په‌كه‌كه‌ كفری سیاسی و نه‌ته‌وه‌ی به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ پێڕه‌و ده‌كات

له‌ پێنجی ئه‌مانگه‌ گروپێكی تیرۆرستی په‌كه‌كه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ئه‌نجامدا پێنچ پێشمه‌رگه‌ شه‌هید ده‌بێت و چوار پێشمه‌رگه‌ش بریندار ده‌بن،حزبی سۆسیالیست ده‌ڵێ كرداره‌كانی په‌كه‌كه‌ گوماناوییه‌.

ته‌نیا تاهیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، ڕاگه‌یاند، قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ خوێن به‌رهه‌م هاتووه‌ پێویسته‌ هێزه‌ كوردییه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی پارچه‌كانی تری كوردستان كه‌ به‌ هه‌رهۆكارێك بوونیان هه‌یه‌ چالاكییه‌ چه‌كدارییه‌كانیان ڕابگرن، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ كوردستان.

روونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ به‌رجه‌سته‌ی سیاسه‌تێك ده‌كات له‌گه‌ڵ توركیا نیه‌تێكی خراپی‌ دژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌، به‌جۆرێك بیانوو ده‌داته‌ توركیا تا له‌شكر كێشی‌ بكاته‌ هه‌رێم.

زیاتر گوتی، ئه‌و قسه‌ی په‌كه‌كه‌ كه‌ نابێت هێزی پێشمه‌رگه‌ بڕۆنه‌ ئه‌و شوێنانه‌ی ئه‌وانی تێدایه‌ وه‌ك كفرێكی سیاسییه‌، پێشمه‌رگه‌ ئه‌و هێزه‌یه‌ بۆ پاراستنی خاك و ئاو كه‌رامه‌تی خه‌ڵكی كوردستان دامه‌زراوه‌، هیچ هێزێك نابێت رێ‌ به‌خۆی‌ بدات به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ بڵێت ئیشی تۆ نییه‌ سنوور بپارێزیت.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *