
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت یه‌كێتی به‌شی خۆی ئه‌ركی راستكردنه‌وه‌ی باری لاری سیاسه‌تكردن و حوكمڕانی له كوردستان و عێراق له‌سه‌رشان هه‌ڵبگرێت، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی بیت، ئه‌وا یه‌كێتی حیزبی به‌رپرسیاریه‌تییه، بۆیه ده‌بێت قۆڵی لێهه‌ڵماڵیت و شانی بده‌یته‌به‌ر و به كردار ڕوبه‌روی ئاڵۆزیی و ته‌حه‌دداكان ببیته‌وه، كورد وته‌نی، به ریش نییه به ئیشه.
قوباد تاڵه‌بانی ده‌شنوسێت، پێموانییه ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆنگره‌مان گرێدا و هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین بوبین به دیموكراتی، یان باوه‌ڕمان به دیموكراسی هه‌بێت، چونكه زۆرجار هێزه نادیموكراتییه‌كانیش هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن و كۆنگره‌ش ده‌به‌ستن، كه‌واته یه‌كێتی بون، بۆ من باوه‌ڕهێنان و كاركردنیشه به‌و ئامانج و پره‌نسیپانه‌ی كه له پێناویدا دروستبوه، نه‌ك ته‌نها قسه‌كردن، یان بۆڵه‌بۆلكردن و تانه‌لێدان، یه‌كێتی بون كاركردنه له پێناوی ئه‌و به‌هاو باوه‌ڕانه و گونجاندنی ژیانی خۆمانه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ناكرێت بڵێیت دیموكراسی و ئازادیم ده‌وێت بۆ وڵات، به‌س له ناو ماڵی خۆت، یان له ناو حیزب، یان له شوێنی كار و ده‌وامه‌كه‌ت سته‌مكار و دیكتاتۆر بیت.
یه‌كێتی بون، بۆ من هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردنیشه، راسته یه‌كێتی له پێناو ئازادی بۆ عێراق و و دیموكراسی بۆ كوردستان دروست بوه، به‌ڵام له ساڵی 1992 به‌دواوه له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندا بوه تا ئێستا، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك چاوه‌ڕێ له یه‌كێتی ده‌كه‌ن ژیان و گوزه‌رانیان بۆ چاك بكه‌ین، نه‌ك وه‌ك ئه‌وان گله‌یی و ره‌خنه بگرین، ئۆرگانه‌كانی حیزب، كادره‌كانی حیزب، نێرده‌كانی حیزب بۆ ناو حكومه‌ت، به‌ربژێره‌كانی حیزب بۆ په‌رله‌مان، ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی كرداری ، ڕۆژانه، به ڕۆحیه‌تی ده‌وڵه‌تداری و به‌رپرسیارێتی كار بكه‌ن، نه‌ك ته‌نها دروشمبازی.
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “ده‌بێت به‌شی خۆمان ئه‌ركی راستكردنه‌وه‌ی باری لاری سیاسه‌تكردن و حوكمڕانی له كوردستان و عێراق له‌سه‌رشان ھه‌ڵبگرین، ئه‌مه‌ش به درێژكردنی په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ یه‌كتری و شكاندنی یه‌كتری له ڕێگه‌ی میدیا و سۆشیا