نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / كۆنگره‌ كێشه‌كانی یه‌كێتی زیاد كرد له‌ ڕوی جه‌ماوه‌رییه‌وه‌ پاشه‌كشێ كردووه

كۆنگره‌ كێشه‌كانی یه‌كێتی زیاد كرد له‌ ڕوی جه‌ماوه‌رییه‌وه‌ پاشه‌كشێ كردووه

له‌دوای كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ ڕووی جه‌وهه‌رییه‌وه‌ گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ به‌سه‌ر ئه‌و حزبه‌دا نه‌هات، ته‌نیا ئه‌وه‌ی باڵێكی ئه‌و حزبه‌ به‌هۆی هێز و پاره‌وه‌ توانی كۆنترۆڵی به‌شێكی زۆری جومگه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی حزب بكات.

عه‌بدوڵا مه‌حموود چاودێری سیاسی ڕاگه‌یاند، پێم وانییه‌ یه‌كێتی له‌ڕووی به‌رنامه‌ و پڕۆژه‌وه‌ هه‌مان حزبی پێشوو مابێت، كاره‌كته‌ره‌كانی ئێسته‌ و جاران زۆر جیاوازن و گۆڕانكاری له‌ بیركردنه‌وه‌ و دنیابینیاندا هه‌یه‌.

زیاتر روونی ده‌كاته‌وه‌، زۆر له‌ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌و حزبه‌ هیوایان له‌سه‌ر كۆنگره‌ هه‌ڵچنیبوو كه‌ بتوانێت گۆڕانكاری بكات و یه‌كێتی بخاته‌وه‌ سه‌ر سكه‌ی جاران، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌ویش هیچ گۆڕانكارییه‌كی نه‌كرد و كێشه‌كانی قووڵتر كرده‌وه‌.

به‌ گوته‌ی ئه‌و چاودێره‌ سیاسییه‌، یه‌كێتی ئێسته‌ بێ پڕۆژه‌ترین حزبی كوردستانه‌ كه‌ هیچ پڕۆژه‌ و به‌رنامه‌یه‌كی نییه، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ له‌ ڕووی جه‌ماوه‌ریشه‌وه‌ پاشه‌كشه‌ بكات و به‌م جۆره‌ی ئێسته‌ی ناتوانێ به‌ره‌وپێش بڕوات.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *