
له‌دوای كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له ڕووی جه‌وهه‌رییه‌وه گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ به‌سه‌ر ئه‌و حزبه‌دا نه‌هات، ته‌نیا ئه‌وه‌ی باڵێكی ئه‌و حزبه به‌هۆی هێز و پاره‌وه توانی كۆنترۆڵی به‌شێكی زۆری جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی حزب بكات.
عه‌بدوڵا مه‌حموود چاودێری سیاسی ڕاگه‌یاند، پێم وانییه یه‌كێتی له‌ڕووی به‌رنامه و پڕۆژه‌وه هه‌مان حزبی پێشوو مابێت، كاره‌كته‌ره‌كانی ئێسته و جاران زۆر جیاوازن و گۆڕانكاری له بیركردنه‌وه و دنیابینیاندا هه‌یه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، زۆر له ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌و حزبه هیوایان له‌سه‌ر كۆنگره هه‌ڵچنیبوو كه بتوانێت گۆڕانكاری بكات و یه‌كێتی بخاته‌وه سه‌ر سكه‌ی جاران، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌ویش هیچ گۆڕانكارییه‌كی نه‌كرد و كێشه‌كانی قووڵتر كرده‌وه.
به گوته‌ی ئه‌و چاودێره سیاسییه، یه‌كێتی ئێسته بێ پڕۆژه‌ترین حزبی كوردستانه كه هیچ پڕۆژه و به‌رنامه‌یه‌كی نییه، ئه‌مه‌ش وایكردووه له ڕووی جه‌ماوه‌ریشه‌وه پاشه‌كشه بكات و به‌م جۆره‌ی ئێسته‌ی ناتوانێ به‌ره‌وپێش بڕوات.