نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / نهێنی جنێودانه‌كانی لاهوور جه‌نگی و عه‌تا سه‌راوی به‌یه‌كتری ئاشكراده‌بێت

نهێنی جنێودانه‌كانی لاهوور جه‌نگی و عه‌تا سه‌راوی به‌یه‌كتری ئاشكراده‌بێت

چاودێرێکی سیاسی ڕای دەگەیەنێت، خستنەڕووی كۆمەڵێك ڕووداو و هەڕەشەی كوشتن لە ڕێی میدیاوە، پلانێكە بۆ لەكەداركردنی دەزگا یاساییەكان لە هەرێمی كوردستان و پێویستە ئەو كەسانە پەنا بۆ دادگا ببەن.

ڕێبین سەلامی چاودێری سیاسی، ڕاگەیاند، خستنەڕووی كۆمەڵێك ڕووداو و هەڕەشەی كوشتن لە ڕێی میدیاوە، ئەوە پلانێكە بۆ لەكەداركردنی دەزگا یاساییەكان لە هەرێمی كوردستان و پێویستە ئەو كەسانە پەنا بۆ دادگا ببەن.

زیاتر گوتی، ئەو جۆرە گفتوگۆیە ڕێككەوتنی نێوان دوو كەسە و دەیانەوێ بەو جۆرە قسانە سەرنجی میدیا و هاووڵاتییان بۆ خۆیان ڕابكێشن، بە تایبەت ئێستە كاتی هەڵبژاردن نزیك بووەتەوە.

باسی لەوەش كرد، ئەو دوو كەسەی لە گفتوگۆی میدیاییدا باس لە كوشتن و هەڕەشەی كوشتن دەكەن، دادگا هەیە و دەبێت پەنا بۆ دادگا ببەن و ئەگەر دادگا سكاڵاكەی وەرنەگرت، ئەو كاتە بێن بۆ خەڵكی باس بكەن.

ڕوونی كردەوە، ئەو جۆرە وتار و گفتوگۆ پۆپۆلیستیانە ڕوونە، هەروەها دەبێت داواكاری گشتی لە سلێمانی بێتە خەت و بەناوی مافی گشتی سكاڵا تۆمار بكات لەسەریان بۆ ئەوەی دەروونی هاووڵاتییان نەشێوێت.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *